سەرۆک بارزانی لە یادی چل و حەوت ساڵەی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم پەیامێک بلاودەکاتەوە

سەرۆک بارزانی لە یادی چل و حەوت ساڵەی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم پەیامێک بلاودەکاتەوە
ئه‌مرۆ ١٢ـی ئایاری ٢٠٢١ سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی چل و حەوتەمین ساڵەی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێکی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر بلاوکردەوە. دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛ لەیلا قاسم سیمبوڵی ئازادیخوازی و فیداكاریی كچی كوردە. ئەو لەپێناو گەلەكەیدا مەرگی سەربەرزانەی هەڵبژارد بەڵام ئامادە نەبوو ژیانی بندەستی قبووڵ بكات و دەستبەرداری بیروباوەڕی بێت و، خۆی نەچەماند. لە یادی چل و حەفت ساڵەی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانیدا لە لایەن ڕژێمی پێشووی عێراق، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهید لەیلا و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.
Top