ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سنووری سوریا روونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونکردنه‌وه‌که‌یه:
\"بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک رۆژی هه‌ینی روونکردنه‌وه‌ێک له لایه‌ن به‌رێز فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر بڵاوکرایه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌واڵی پێکدادانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له ناوچه دابراوه‌کانی سه‌ر به پارێزگای موصل که به هۆی هه‌ڵه‌ێکی ته‌کنییکی سکرتێری رۆژنامه‌وانی ئه‌مینداری گشتی بوه به پێویستی ده‌زانین ئه‌م رونکردنه‌وه‌یه بڵاوبکه‌ینه‌وه
روونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست له‌باره‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی هه‌ره‌شه‌ئامێزی نوسینگه‌ی به‌رێز فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق
به‌سه‌رسورمانه‌وه ئه‌مرۆ به‌یاننامه‌یه‌کی توندی هه‌ره‌شه‌ئامێزمان چاوکرد له سایته ئه‌لکترۆنیه‌کانه‌وه که به‌ناوی نوسینگه‌ی تایبه‌تی به‌رێز فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق بلاوکراوه‌ته‌وه که ئومێد ده‌که ین و هیوادارین ناوه‌رۆکه‌که‌ی له هه‌ست و بیر‌و بۆچوونی راسته‌قینه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عیراق \"" به‌رێز ده‌وله‌تی (دکتۆر نوری مالکی )\"" هه‌لنه‌قولابێت ،چونکه ئێمه له‌و بروایه‌داین که به‌رێزی له‌وپه‌ری هه‌ست کردن به لێپرسراویه‌تی بالا دایه به‌رامبه‌ر به ئاینده‌ی ده‌وله‌تی فیدرالی عێراق، له‌م کاته‌دا و له‌م هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌دا و له باره‌ی کێشه‌یه‌کی ئاوهای بچوکی ناوخۆیی دا که ده‌کرێت له خواره‌وه به ئاسانی چاره‌سه‌ربکرێت هاوهه‌لوێست نابێت له‌گه‌ل هه‌لچونێکی ئاوهای ترسناک که له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌کی ئاوهای هه‌ره‌شه ئامێز و نه‌گونجاو له ناوه‌رۆکدا .چونکه له‌م سات و کاته ناسکه‌دا که ده‌وله‌تی عیراقی فیدرال پێیدا تێده‌په‌رێت، ئێمه چاوه‌رێی هه‌لوێستی ده‌وله‌تدارێکی به‌ئه‌زموونی شاره‌زای گه‌وره وولاتێکین که به حیکمه‌ت و به ووریاییه‌وه مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌م جۆره کێشانه‌دا بکات و هیوادارین هه‌ر ئه‌م راو بۆچوونه‌ی ئێمه راست بێت و به‌رێزی سنورێک بۆ ئه‌و که‌سانه دابنێت که له پشتی به‌رێزیانه‌وه ئاگری ناکۆکیه‌کان زیاد ده‌که‌ن و ده‌بنه مایه‌ی ئالۆزی زیاتری کێشه‌کان به‌تابه‌ت و هه‌لومه‌رجی وولات به گشتی .
لیره‌شدا بۆ زانین و ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه ده‌خه‌ینه روو له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی ئه‌و به‌یاننامه‌یه:
1- ئێمه به هیچ جۆرێک ده‌ست پێشخه‌ر نین له ئالۆزکردنی کێشه‌کان و کاری مه‌ترسیدار ئه‌نجام ناده‌ین به‌لکو ئه‌و لایه‌نه کێشه‌کان ئالۆزده‌کات و کاری مه‌ترسیدار ده‌کات که هێز ده‌جولێنێت و ده‌یه‌وێت به زه‌بری جولاندنی ئه‌و هێزه کێشه‌کان یه‌کلایی بکاته‌وه که ئه‌مه هه‌له‌یه‌کی کوشنده‌یه له قۆناغی ئه‌مرۆی به‌رێوه‌بردنی وولاتدا.
2- ئێمه پابه‌ندین به ده‌ستور و ماده‌کانی یه‌که به‌یه‌که و قه‌ت رێگه به خۆمان ناده‌ین دژ به ده‌ستوری فیدرالی عێراق کاربکه‌ین ،به‌لکو ئه‌و لایه‌نه یاری به ئاگر ده‌کات که ماده‌کانی (9 + 61 + 111 و 121 ..هتد) ی ده‌ستوری پێشێل کردووه و به ئاره‌زووی خۆی و بێ گه‌رانه‌وه بۆ ده‌ستور فه‌رمانده‌ی (فیرقه و قیاده‌ی عه‌مه‌لیات و سه‌ده‌ها لێیرسراوی بالای دام و ده‌زگای سه‌ربازی و ئه‌منی .. هتد) داده‌نێت به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و ماده ده‌ستوریانه و پله و پایه وه‌کو نوقلی ترش و شیرین ده‌به‌خشێت و جۆره‌ها هێزی سه‌یر و سه‌مه‌ره و به‌ده‌ر له یاسا دروست ده‌کات و به سه‌ده‌ها ئه‌فسه‌ری کۆنه به‌عسی و داواکراو به پێی ماده‌کانی یاسای (موسائه‌له و عه‌داله) هێناوه‌ته ریزی سوپای عێراقی نوێ که ئه‌وان بونه‌ته مایه‌ی نانه‌وه‌ی ئاشوب و فیتنه و دووبه‌ره‌کی .
3- ئێمه رێگری و هێرشمان نه‌کردۆته سه‌ر سوپای عێراق به‌لکو ئێمه خۆمان به پشتیوان و هه‌ماهه‌نگ و هاوکاری سوپای عێراق ده‌زانین و ئه‌م سوپایه به سوپای خۆمان ده‌زانین و ئێمه‌ین که یه‌که‌م یه‌که‌کانی ئه‌م سوپا نوێیه‌ی عێراقی فیدرالمان دامه‌زراند و به‌شداری کاریگه‌رمان کرد له بنیاتنانی به شێوازێکی نوێ ،به‌لام ئێستاکه ده‌بینین جارێکی تر هه‌ولێکی ترسناک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مدیس ئه‌م سوپایه بکرێته دوژمنی کورد و دژی دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان به‌کار بهێنرێت .
4- له گشت دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدرالی عێراق به گشتی و وه‌زاره‌تی به‌رگری و نوسنگه‌ی به‌رێز فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان شاراوه نیه که له نیوانی وه‌زاره‌تی به‌رگری حکومه‌تی فیدرالی عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له سالی (2010) وه چه‌نده‌ها لیژنه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه و به ره‌زامه‌ندی به‌رێز ده‌وله‌تی د.نوری مالکی \""سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی فیدرالی عیراق\"" و سه‌رۆک بارزانی \""سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان\"" کۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ئه‌نجامده‌ده‌ن و کاری هاوبه‌ش ده‌که‌ن له‌سه‌ر کۆمه‌لیک بنه‌مای سه‌ره‌کی کارکردن له ناوچه دابراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و لیژنانه ( لیژنه‌ی وه‌زاری بالا و لیژنه‌ی کاری بالا و بنکه‌کانی هه‌ماهه‌نگی هه‌رێمی و که‌رکوک و موصل و دیالی و ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندی ...هتد)ن که بۆ ماوه‌ی دووساله زۆر به باشی کاروباره‌کان به‌رێوه‌ده‌به‌ن و هیچ کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ دروست نه‌بووه له نێوانیان که بگاته ئه‌و حاله‌ته‌ی ئه‌مرو دروست بووه که هۆکاره‌که‌ی پابه‌ند نه‌بوونی به‌رامبه‌ره به ماده‌ی چواره‌می ئه‌و بنه‌مایانه‌ی کارکردن که دیاریکراون بۆ کاری هاوبه‌ش بۆ کارکردن له ناوچه دابراوه‌کان له هه‌رێمی کوردستان .
5- هاتنی ئه‌و فه‌وجه (فه‌وجی 2 ی لیوای38 ی فیرقه‌ی 10 ) که له شاری ناصریه‌وه هاتووه و نیازی هه‌بووه به پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ی پێی کراوه بچێته (سحیله – گوندی قاهره – فیش خاپور) ، دیاره به‌بی ئاگاداری و به‌بێ هه‌ماهه‌نگی پێشتر به‌رێ که‌وتتوه که ئه‌وه دژی بنه‌ماکانی کارکردنه له ناوچه دابراوه‌کان که پێشتر ریک که‌وتن هه‌بووه له‌سه‌ری و جگه له‌وه‌ش ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌م هێزه نیازی هه‌بووه بروات بۆی، هیچ جۆره کێشه‌یه‌کی ئه‌منی نیه و له‌لایه‌ن لیوای 8 ی پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وانی هه‌رێم و لیوای 15ی پۆلیسی پاسه‌وانی سنوری عیراق به شێوه‌کی باش و توندوتۆل ده‌پارێزرێت و ناوچه‌که هیچ پێویستی به هێزی زیاتر نیه.
6- له کۆتایی دا داواکارین له برایانی شه‌ریکمان له ده‌وله‌تی فیدرالی عێراق که به هۆی هه‌ندێ زانیاری هه‌له‌ی که‌سانی کۆنه به‌عسی و فیتنه و ئاشوبه گیر هه‌لنه‌خه‌له‌تێن و دیسان هه‌لومه‌رجی ده‌وله‌تی فیدرالی عیراق نه‌گیرنه‌وه بۆ به‌ر له سالانی (2003) و دلنیابن که به بروای ئێمه کێشه ناوخۆییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدرالی عێراق به جولاندن و ناردنی هێزی سه‌ربازی و هه‌ره‌شه و گوره‌شه و به‌یاننامه‌ی توند چاره‌سه‌ر نابن به‌لکو به‌دیالۆک و دانیشتن له‌گه‌ل یه‌کتر و گفت وگۆی هێمن و پابه‌ندبوون به ده‌ستور چاره‌سه‌ر ده‌کرێن و هیوادارین و داواکارین هه‌موولایه‌کمان پابه‌ندبین به‌م بنه‌مایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
و ئه‌ندام و ووته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی پاراستنی هه‌رێم\"""