دواجار كۆنگره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ئاماده‌بوون "گه‌لی كورد" بخه‌نه ناو بڕیارنامه‌كه‌یانه‌وه
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له قاهیره، كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی پێی هه‌ستابوو، به رێككه‌وتنێكی كۆتایی و بڕیارنامه‌یه‌ك كۆتایی هات.
به بڕیارنامه‌یه‌ك كۆتایی به كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هات، تێیدا هه‌ندێك هێله سه‌ره‌كاییه‌كانی قۆناخی گواستراوه‌ی حكومه‌تی سووریا خرایه ڕوو، له‌وانه لابردنی سه‌رانی رژێمی ئێستا، به‌ڵام كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورد ئاڵۆزتر بوو، هه‌ربۆیه ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی و چه‌ند پارتێكی كوردی دیكه، له هۆڵی كۆنگره‌كه هاتنه ده‌ره‌وه، چونكه ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بوو له ناو بڕیارنامه‌كه دان به \"گه‌لی كورد\"" و \""گه‌لی توركمان\"" بێنن، پاشتر له‌كاتێكی دره‌نگی شه‌ودا، له‌سه‌ر داوای \""نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی\"" ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی، چوونه‌وه ناو كۆنگره‌كه و دواجار هه‌رچۆنێك بوو داننرا به وشه‌ی \""گه‌لی كورد\"".
ئه‌گه‌رچی بڕیارنامه‌كه باسی له پێكه‌وه ژیان و دادپه‌روه‌ری و دیموكراتی و فره‌لایه‌نی ده‌كات، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوونی لایه‌نی عه‌ره‌بی به ناوبردنی \""گه‌لی كورد\"" و \""گه‌لی توركمان\"" وای كرد ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی به‌چاوێكی ره‌شبینانه ته‌ماشای بڕیارنامه‌كانی دیكه‌یش بكات، چونكه كۆنگره‌كه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و داخوازیانه رێككه‌وت كه لایه‌نه‌كانی به‌شداربوو ئاماده‌یان كردبوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی رازی بن وشه‌ی گه‌لی كورد و گه‌لی توركمان بخه‌نه ناو بڕیارنامه‌كه‌یان.
كۆنگره‌كه بڕیاریدا كه هه‌موو مافێكی هاووڵاتیبوون بدرێته كورد و توركمان و ئاشورییه‌كانی وڵات، هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش بوو كه مشتومڕی زۆری لێ كه‌وته‌وه، ئاخر ئه‌وه‌ی كورد چاوه‌ڕێی ده‌كرد له‌و كۆنگره‌یه، ته‌نها مافی هاوڵاتیبوون نه‌بوو، بگره ده‌یانویست وه‌ك گه‌لی دووه‌می نیشته‌جێی سووریا، دوای گه‌لی عه‌ره‌ب، ناویان بهێنرێت. هه‌ربۆیه دوای مشتومڕێكی زۆر، ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی و هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان بڕیاریاندا هۆڵی كۆنگره‌كه جێ بهێڵن و ئیتر به‌شداری هیچ كۆنگره‌یه‌كی دیكه‌ی ئۆپۆزیسیۆن نه‌كه‌ن. دواتر له‌سه‌ر داوای \""نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی\"" ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی و ژماره‌یه‌ك له ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا، رازی كران بێنه‌وه ناو هۆڵی كۆنگره‌كه، تاوه‌كو گفتوگۆی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه بكرێ.
له كاژێره‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م به‌یانییه، دوای مشت‌ومڕ و جیاوازییه‌كی زۆر له راوبۆچوونه‌كان، بڕیاردا \""گه‌لی كورد\"" بخرێته ناو ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی قۆناخی دوای ئه‌سه‌د دیاری ده‌كات.
كۆنگره‌كه‌ی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ به‌پێی بڕیارێكی ژماره 7505ی وه‌زیرانی عه‌ره‌ب به‌سترا، كه له دانیشتنێكی نا ئاسایی له 2ی حوزه‌یرانی رابردوو رایانگه‌یاند، ئه‌مه‌ش بۆ گه‌یشتن به دیدگایه‌كی هاوبه‌ش تاوه‌كو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بتوانن خه‌مڵاندنێكی روون و ئاشكرایان هه‌بێ بۆ قۆناخی داهاتوو. له كۆنگره‌كه زیاتر له 250 كه‌سایه‌تی كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو چینه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن، به‌شدار بوون.
-رووداو"