ئافرەتانی کەرکووک خۆپێشاندانێکیان ئەنجام دا

ئافرەتانی کەرکووک خۆپێشاندانێکیان ئەنجام دا
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی ئافرەتان و چالاکانی ژن بە بەشداریی ئافرەتانی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک لە بەردەم تەلاری پارێزگای کەرکووک خۆپێشاندانێکیان ئەنجام دا.

بەرپرسی رێخکراوی هیوای عێراقی، سروود محەممەد، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری رایگەیاند: \"ئامانجی سەرەکی لەم خۆپێشاندانە ئەوەیە کە ژنانیش وەک مافێکی یاسایی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا ئەندام بن، بەڵام بە داخەوە هێشتا ژن لەو پۆستانەدا پشتگوێ خراون و هیچ جێگەیەکیان بۆ دانەنراوە.\""

هەروەها گوتیشی کە داواکارییەکیان ئامادە کردووە و دەیدەن بە ئەنجوومەنی پارێزگا."
Top