نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ ياسايه‌ك بۆ دامه‌رزاندن و به‌ڕێوه‌بردنى ناوچه پيشه‌سازييه‌كان ده‌ربچێت
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چۆنيه‌تيى كار و چالاكيى كۆمپانياكانى دڵنيايى كه له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن خرانه به‌ر باس و تيشك خرايه سه‌ر كه‌موكوڕى و ئه‌و كێشانه‌ى ڕووبه‌ڕووى كارى ئه‌م كۆمپانيايانه ده‌بنه‌وه، به تايبه‌تيش نه‌بوونى ياسايه‌كى تايبه‌ت به كارى كۆمپانياكانى دڵنيايى. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه بۆ ڕێكخستنى كارى ئه‌م كۆمپيايانه ده‌بێ ياسايه‌كى ڕێك‌وپێك ده‌ربچێ و كار و چالاكيى كۆمپپانياكانى دڵنيايى ڕێك بخرێت. هه‌روه‌ها بڕيار درا ديوانى دڵنيايى له هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتيى كارى دڵنيايى بكات و له‌مه‌دا شوێنى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتيى كۆمپانياى دڵنيايى بگرێته‌وه.
لايه‌نه‌كى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه تايبه‌ت بوو به كردنه‌وه‌ى بۆرسه له هه‌ولێر كه به بازارى كاغه‌زه داراييه‌كانى هه‌ولێر ناو ده‌برێت. له‌مباره‌يه‌شه‌وه دواى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى بۆرسه‌ى عيراقى ڕه‌زامه‌ندى له سه‌ر نيشان داوه، بڕيار درا كۆمپانيايه‌كى هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م بازاڕه بگرێته ئه‌ستۆى خۆى و ليژنه‌يه‌كى حكووميش كه له پێنج ئه‌ندام پێك دێت، سه‌رپه‌رشتيى كاره‌كانى بكات، جگه له‌وه‌ش كۆمپانيايه‌كى بيانيى پسپۆر له بواره‌دا بۆ ماوه‌ى هه‌ژده مانگ سه‌رپه‌رشتيى ئه‌م بازاڕه و كاره‌كانى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ڕاهێنان به كارمه‌ندانى بازاڕه‌كه بكات. بازاڕه‌كه به بازاڕى به‌غدا و بازاڕه‌كانى دراو له وڵاتانى ده‌وروبه‌ر ده‌به‌سترێته‌وه.
دروستكردنى ناوچه‌يه‌كى پيشه‌سازى له هه‌ولێر كه تيايدا چه‌ندين كاركه‌ى جۆارجۆر دابمه‌زرێن، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى ئه‌نجووومه‌نى باڵاى ئابوورى، ڕايگه‌ياند كه حكوومه‌تى هه‌رێم گرنگييه‌كى به‌رچاو به بوارى پيشه‌سازى و بنياتنانى ژێرخانى پيشه‌سازى له هه‌رێمى كوردستان ده‌دات، بۆيه‌شه ده‌بێ ياسايه‌ك بۆ دروستكردنى ناوچه‌ى پيشه‌سازى و به‌ڕێوه‌بردنى ئاماده بكرێت و لايه‌نه په‌يوه‌ندداره‌كان ليژنه‌يه‌ك بۆ ئاماده‌كردنى ياساكه دابمه‌زرێنن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تيايدا بڕيار درا ناوچه‌يه‌كى يه‌كجار گه‌وره‌ى پيشه‌سازى له ڕۆژئاواى هه‌ولێر دروست بكرێت و زه‌وى بۆ ئه‌و كارگه وفابريكانه ته‌رخان بكرێت، كه پێشتر له لايه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخۆيى و بيانييه‌وه داواكارى بۆ دروستكردنيان پێشكه‌ش كراوه و زۆربه‌يان هه‌موو ڕێكارى دامه‌زرانديان ته‌واو كردووه و چاوه‌ڕێى ته‌رخانكردنى زه‌وى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دابمه‌زرێن. بۆ ئه‌مه‌ش بڕيار درا هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌تى ليژنه‌ى باڵاى ئابوورى ساز بكرێت و تيايدا بڕيارى ته‌رخانكردنى زه‌وى بۆ ئه‌و كارگه و فابريكانه بدرێت. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا بڕيار درا چه‌ندين ناوچه‌ى ديكه‌ى پيشه‌سازى له سلێمانى و گه‌رميان و دهۆكيش و دابمه‌زرێن.
دوا بابه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ليژنه‌ى باڵاى ئابووريى هه‌رێمى كوردستان، تاتوێكردنى جێبه‌جێكردنى پرۆژه ستراتيژييه‌كان بوو به سيسته‌مى هاوبه‌شيى كه‌رتى گشتى و تايبه‌ت كه به (PPP) ناسراوه و تيايدا به هاوبه‌شيى كه‌رتى تايبه‌ت و بۆ ماوه‌ى درێژخايه‌ن پرۆژه‌ى ستراتيژى ئه‌نجام ده‌درێن و ئه‌م سيسته‌مه له وڵاته تازه پێگه‌يشتووه‌كاندا ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌بووه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئابووريى هه‌رێمى كوردستان بڕيارى دا كه دروستكردنى قوتابخانه‌كان و پرۆژه‌كانى ڕێگه‌وبان و كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كه‌رتى تايبه‌تى ناوخۆيى و بيانى له ڕێگه‌ى ئه‌م سسته‌مه‌وه ئه‌نجام بدرێن.