ئه‌فغانستان: پاكستان، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌هێز ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه حكوومه‌تی پاكستان له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌فغانستان، هه‌وڵ ده‌دات گرووپه تیرۆریستی و توندڕۆكان له ناوچه‌كه‌دا به‌هێز بكات.
شه‌فیقوڵا تاهیری، گوته‌بێژی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌فغانستان، له كابول به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند هێرشی ئه‌م دواییانه‌ی تالیبان بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، له‌لایه‌ن پاكستانه‌وه رێك خراوه.
تاهیری، له‌مباره‌یه‌وه گوتی، پاكستان له مانگێك پێشتره‌وه، زنجیره‌یه‌ك هێرشی به رۆكێت و مووشه‌ك ده‌ستپێكردووه و هه‌وڵ ده‌دات له‌م رێگایه‌وه یارمه‌تیی تالیبان بدات ناوچه‌كانی ویلایه‌ته‌كانی كه‌نه‌ر و نوورستان داگیر بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌م لێدوانه، ئامانجی ئه‌م هێرشانه به پشتیوانیی پاكستان، ئه‌وه‌یه كه چه‌كدارانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا بڵاو ببنه‌وه و خۆیان به‌هێز بكه‌ن.
هه‌تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی پاكستان سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی تالیبان بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی ئه‌فغانستان، هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه.