کۆنفرانسی پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی پێشەسازی لەھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت

کۆنفرانسی پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی پێشەسازی لەھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت
ئەمڕۆکۆنفرانسی پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی پیشەسازی لەھەرێمی کوردستانبەبەشداری نوێنەری حکوومەتی ھەرێم و یەکێتی ژوورە بارزگانی و پیشەسازی وپیشەسازیکارانی کوردستان دەستی بەکارەکانی کرد.
لەسەرەتای کۆنفرانسەکەدا کەلەھۆڵی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان لەشاری ھەولێر بەڕێوەچوو، عوسمان شوانی نوێنەری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم لەگوتەیەکدا رای گەیاند، لەئێستەدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەھەوڵی ئەوە دایە کەرتی پیشەسازی لەکوردستان پێش بخا بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەک لەسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتی دارا جەلیل خەیات راوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کەرتی پیشەسازی پێکھێنراوە و دیراسەی ئەم پرسە دەکەین.

گوتیشی: کۆنفرانسی ئەمڕۆش بۆ ئەوەیە یەکێتی ژوورە بارزگانی وپیشەسازی شارەکانی ھەرێم و خودی پیشەسازیکارانیش بەشدار بن لەچۆنیەتی پێشخستنی ئەو کەرتە، لەم کۆنفرانسەش راپۆرتێک ئامادە دەکرێ لەسەر بنەمای ئەو پێشنیاز وتێبینییانەی ئێوە دەیخەنەروو بۆ ئەوەی لەداھاتوو حکوومەتی ھەرێم پلانی پێشخستنی کەرتی پیشەسازی بۆ ئێستە و پلانی ماوە مام ناوەند و درێژخایەنیش ئامادە بکا.

پاشان دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورە بارزگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان لەگوتەیەکدا رایگەیاند: پێشنیاز دەکەین خێرایی بکرێ لە تەرخان کردنی زەوی بۆ پرۆژەکانی پیشەسازی، رێگەپێدان بۆ دامەزراندنی کارگە و پرۆژەی پێشەسازی لەناوچە جیاوازەکان، تاپۆ کردنی ناوچەی پێشەسازی ھەولێرو سلێمانی بەسەرپیشەوەران.
زیاتر گوتیشی، داواش دەکەین خزمەتگوزاری ئاو، کارەبا، قیرتاوکردنی شەقامەکانی ناوچە پیشەسازییەکان ئەنجام بدرێ، لەگەڵ ئەوەشدا داوا دەکەین بانکێکی پیشەسازی بۆ پرۆژە پیشەسازییەکان بە سەرمایەک کە لە١٠٠ ملیۆن دۆلار کەمتر نەبێ وساڵانەش بەلایەنی کەم بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ دابین بکرێ بێتە دامەزراندن، ھەروەھاپێشنیازی ئەوەش دەکەین رێگەدان بە ھاتنی کرێکاری ھونەری و شارەزا لەسەرجەم بوارەکان بۆ کوردستانز
Top