فه‌لاح مسته‌فا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی كۆمه‌ڵه دۆستایه‌تیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی بیانی كۆبووه‌وه
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه خسته‌ڕوو، هاوكات ئاماژه‌ی به گرینگی بوونی چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دۆستایه‌تی له هه‌رێم كرد وه‌ك كه‌ناڵێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندی بۆ زیاتر ئاشنا كردنی گه‌لانی دیكه‌ی جیهان و به ره‌وشی هه‌رێم و كه‌لتوورو نه‌ریتی گه‌لی كوردستان و ئاڵوگۆڕی كه‌لتووری و رۆشنبیری و وه‌رزشی نێوان هه‌رێمی كوردستان و گه‌لانی دیكه.
دواتر باسی له بایه‌خی سه‌رخستنی به‌رنامه‌و كاری ئه‌و كۆمه‌ڵانه كرد‌و ئاماده‌یی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نیشاندا بۆ له‌یه‌كتر نزیك كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كان له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌ری و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی له هه‌رێم بۆ به‌یه‌كه‌وه سازكردنی ئه‌و چالاكیانه‌ی كه ده‌خوازن به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن له‌پێناو ئاشناكردن و له یه‌كتر نزیك كردنه‌وه‌ی شارستانیه‌تی گه‌لان له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان.
شاندی میوان كه پێكهاتبوو له به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه دۆستایه‌تیه‌كان، به‌رنامه‌و پلانی كاری خۆیان خسته‌ڕوو كه ده‌خوازن به گوێره‌ی كاری رێكخراوه‌یی له پێناو دروستكردنی دۆستایه‌تی له نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لانی دیكه كار بكه‌ن. هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بیرۆكه‌و پێشنیارێك خرانه‌ڕوو بۆ زیاتر چالاك كردنی كاری كۆمه‌ڵه دۆستایه‌تیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامیدان به‌و جۆره كۆبوونه‌وانه. دواتر شاندی میوان ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌یان به‌رز نرخاند و ستایشی هه‌ڵوێستی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تیان كرد كه هه‌میشه هاوكاریان بووه بۆ سه‌رخستنی كار‌و چالاكیه‌كانیان.
جێگه‌ی باسه شاندی میوان پێكهاتبوو له به‌ڕێزان به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، هۆڵه‌ندا، بوڵگاریا، كۆریا، ئۆزبه‌كستان، ژاپۆن.