شاندێکی ئه‌مه‌ریکی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌کات
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ١-٧-٢٠١٢ جۆنسۆن سیاویش ئه‌یۆ وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازی له شاندێکی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریکی (U.S Chamber of commerce) به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز (لیۆنیل جۆنسۆن) و هاوڕێیه‌تی به‌ڕێز (ستیف لۆتس ) کرد.
له دیدارێکدا شاندی میوان ئامانجی سه‌ردانیان خسته روو که به‌مه‌به‌ستی فراوانکردنی ئاماده‌بوونی کۆمپانیاکانی ئه‌مه‌ریکی له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان و دروستکردنی هه‌ل بۆ به‌شداری زیاتری وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکی و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونیان بۆ پێشخستنی هه‌رێمی کوردستان له هه‌موو بواره‌کان به گشتی و له بواری گواستنه‌وه وگه‌یاندن به تایبه‌تی.
له لایه‌ن خۆشیه‌وه جۆنسۆن سیاویش ئه‌یۆ وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن به‌خێرهاتنی شاندی میوانی کرد و خۆشحاڵی خۆی به‌م سه‌ردانه ده‌ڕبری و رایگه‌یاند که هه‌رێمی کوردستان پێویستی به شاره‌زایان و وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی هه‌یه و ئه‌مه‌ش سوود به هاووڵاتیان و پێشخستنی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
جێی ئاماژه‌یه سه‌ردانی ئه‌م شانده دوای سه‌ردانی رێزدار سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان دێت که داوای له وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکی کردبوو که سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بده‌ن.