سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ د. عیسمه‌ت مه‌حمه‌د خالد وه‌زیرى په‌روه‌رده و باپیر به‌کر باپیر به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئه‌زمونه‌کان له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده کۆبوه‌وه . له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت به پێویستى زانی هه‌ستیارى ئه‌زمونه‌کان له به‌رچاو بگیرێت و به‌دوادا چونى ورد بۆ راستى ئه‌و هه‌واڵه بکرێت که له هه‌ندێک که‌ناڵى راگه‌یاندنه‌وه بڵاو کراونته‌وه و باس له بونى هه‌ڵه له (سه‌حکردن) ى ده‌فته‌رى تاقیکردنه‌وه‌کانى پۆلى 12 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک مامۆستا کراوه و ته‌ئکیدیشى کرده‌وه سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌گرنگیه‌وه له تایبه‌تمه‌ندى ئه‌زمونه‌کان ده‌روانێت و رێگه‌نادات به‌هۆى هه‌ڵه‌ى هیچ که‌س و مامۆستایه‌که‌وه ئاینده‌ى خوێندکار بکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه . دواى گفتوگۆ سه‌باره‌ت به راست و دروستى هه‌واڵه‌که وه‌زیرى په‌روه‌رده ته‌ئکیدى کرده‌وه که وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌گرنگیه‌وه له تاقیکردنه‌وه‌کانى ڕوانیوه و رێگه به‌هیچ که‌سێک نادات سه‌رپێچى له یاساکانى په‌روه‌رده‌بکات و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند جارێک مه‌یدانى سه‌ردانى هۆڵى تاقیکردنه‌وه‌کان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئه‌زمونه‌کان کراوه . جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى راسپارد ده‌ست به‌جێ له لیژنه‌یه‌کى تایبه‌ت بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌که پێک بهێنێنن و راستیه‌کان بۆ راى گشتى و خوێندکاران ئاشکرا بکه‌ن .