پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌كانی مالیكی ئیمارات په‌یوه‌ندییه‌كان په‌ره‌پێده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان
پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌كانی نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئیمارات په‌یوه‌ندییه‌كان په‌ره‌پێده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و له 12ی مانگی ئابی ئه‌مساڵه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان هه‌ولێر- ئیماڕات ده‌كه‌وێته‌كار.
سایتی (شتولعه‌ره‌ب) له هه‌واڵێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه كه نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عزه‌ت شابه‌ندی سه‌ركرده له فڕاكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسای ره‌وانه‌ی ئیمارات كردووه، داوای له شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نه‌یان، جێنشینی میرنشینی ئه‌بوزه‌بی كردووه كار كۆمپانیاكانی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان رابگرێت و بیانكشێنێته‌وه. چونكه ئه‌مه هانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات بۆ سه‌ربه‌خۆیی. به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق گوایه شێخ محه‌ممه‌د بن زاید به‌و داوایه رازی بووه و فه‌رمانێكی ده‌ركردووه بۆ راگرتنی كاری كۆمپانیا ئیماراتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، رۆژ له‌دوای رۆژ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیمارات و هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌ده‌ستێنێ و له دوایین پێشهاته‌دا له‌به‌رواری 12 ئابی 2012 به‌دواوه، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خانه‌خوێی حه‌ڤده‌هه‌مینی گه‌شتی سه‌رنشینانی هێڵی ئاسمانی ئیماراتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌م خزمه‌تگوزاریه نوێیه‌ی خاڵی گه‌یاندنی هێڵی ئیماراتی له‌نێوان دوبه‌ی و هه‌ولێردا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رایی هه‌فتانه چوار گه‌شت ده‌كات و له به‌رواری 1 ئه‌یلولی 2012 ه‌وه ژماره‌ی گه‌شته‌كان زیاد ده‌كات و ده‌بێت به خزمه‌تگوزاری رۆژانه. هێڵی ئاسمانی ئیمارات فڕۆكه‌كانی ئێرباس 340-300 له گه‌شته‌كانیدا به‌كاردێنێت و 267 كورسی له سێ پله‌ی جیاوازدا ده‌گرێته خۆ و توانای زیاتر له 13 ته‌ن گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لیشی هه‌یه.
شێخ ئه‌حمه‌د بن سه‌عید ئال مه‌كتووم، سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی ئیمارات ئێرلاین و گروپه‌كه له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌ی بۆ (رووداو) نێردراوه ده‌ڵێ\"له‌و كاته‌وه‌ی یه‌كه‌م گه‌شتمان بۆ عێراق ده‌ستپێكرد، سه‌رنجی ئه‌وه‌ماندا كه داخوازی له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كانمان ده هێنده زیادی كردووه\"". هاوكات راشیگه‌یاند\""له شوباتی 2011 ه‌وه، هێڵی ئاسمانی ئیماراتی خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌رجه‌سته‌كراو ده‌ستپێكردووه و ئێمه متمانه‌مان هه‌یه به‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری نوێی سه‌رنشینان به‌هه‌ردوو ئاراسته‌ی گه‌شته‌كان پڕده‌بن. وڵاتێكی سه‌رچاوه ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ك عێراق، گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌زنی لێ پێشبینی ده‌كرێت و ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنی شوێن مه‌به‌ستی سێهه‌می گه‌شته‌كانین له مانگی ئابی ئه‌مساڵدا.\""
گه‌شتی ئیماراتی ژماره EK949 هه‌موو رۆژانێكی یه‌ك شه‌ممه، دوو شه‌ممه، چوار شه‌ممه و پێنج شه‌ممه له فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كاتژمێر 04:30 ده‌ستپێده‌كات و كاتژمێر 06:30 ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر. گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه‌ش ژماره EK950 كاتژمێر 08:00 له هه‌ولێره‌وه ده‌رده‌چێت و كاتژمێر 11:40 ی هه‌مان رۆژ ده‌گاته‌وه دوبه‌ی.
ئه‌و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه ئیماراتییه له به‌یانامه‌كه‌ی خۆیدا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌ده‌وێ و هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه هه‌ولێر وه‌ك یه‌كێك له‌شاره هه‌ره دێرینه‌كانی ناسراو له جیهاندا، ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌ولێر نزیكه‌ی پێنج ملیۆنه و چواره‌مین گه‌وره‌ترین شاری عێراقه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه هه‌رێمی كوردستانی عێراق كانگای شه‌شه‌مین گه‌وره‌ترین پاشه‌كه‌وتی نه‌وته له جیهاندا و ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیا نه‌وتیه فره ره‌گه‌زه‌كان خوازیاری كردنه‌وه‌ی ئۆفیسه‌كانیانن له هه‌رێمی كوردستان. هه‌رێمی كوردستان له گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وامدایه و چه‌ندین پڕۆژه‌ی بیناسازی مه‌زن له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌یه سه‌نته‌رێكی میدیا به گوژمه‌ی 1.6 ملیار دۆلار كه به‌یه‌كێك له پڕۆژه سه‌ره‌كیه‌كانی په‌ره‌پێدان ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌كاتی ئێستادا.
SkyCargo ی ئیماراتی، كه بریتیه له كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی هێڵی ئیمارات له‌شوباتی 2011 ه‌وه وه‌ك هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ئاسمانی له‌كاردایه. وه‌ك هه‌وڵێك بۆ هێنانه‌دی داخوازی روو له‌زیادبوو بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و ئامێره‌كانی پیشه‌سازی نه‌وت و گاز، ئه‌م خزمه‌تگوزاریه هه‌ولێر به خاڵه‌كانی دیكه‌ی تۆڕه‌كه‌یه‌وه گرێده‌دات، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی هه‌فتانه سێ گه‌شتی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی خشته‌بۆدانراو، به‌به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بۆینگ 777F، كه توانای گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی 103 ته‌نه. گه‌شتی ئاسمانی سه‌رنشینانیش كه توانای هه‌ڵگرتنی 13 ته‌ن كه‌لوپه‌لی له ناواخنیداهه‌یه، توانای هه‌فتانه‌ی له هه‌ولێره‌و بۆ زیاتر له 400 ته‌ن زیاد ده‌كات.
شێخ ئه‌حمه‌د بن سه‌عید ئال مه‌كتووم، سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی ئیمارات ئێرلاین و گروپه‌كه گوتیشی \""ماوه‌یه‌ك ده‌بێت كه ئاسانكاری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین له‌نێوان هه‌ولێر و شوێن مه‌به‌سته‌كانی دیكه له‌سه‌رتاپای تۆڕه‌كه‌ماندا، بۆیه هه‌ر پێشتر تێگه‌یشتنێكی قووڵمان له‌لا دروست بووه سه‌باره‌ت به بازاڕه‌كه و داهاتی به‌هێزی چاوه‌ڕوانكراوی. ده‌ستپێكردنی گه‌شتی هه‌ولێر سێهه‌م ده‌روازه‌ی ئێمه‌یه له عێراق له‌ماوه‌ی 18 مانگدا، ئه‌مه‌ش به ته‌نها بۆ هه‌بوونی ئیمكانیات له‌م وڵاته‌دا ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵكو بۆ تواناكانیشمان ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌چوونه نێو بازاڕێكه‌وه كه پێشتر ئه‌و بره‌وه‌ی نه‌بووه، هه‌روه‌ها بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م بازاڕه به‌رووی تۆڕه جیهانیه‌كانماندا ده‌گه‌ڕێته‌وه له 123 شوێن مه‌به‌ست\"".
هێڵی ئاسمانی ئیمارات له‌كاتی ئێستادا گه‌شتی رۆژانه‌ی هه‌یه بۆ به‌غدا و هه‌فتانه‌ش چوار گه‌شت بۆ به‌سره. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نووسینگه‌كانی خۆی له هه‌ردوو شاردا دامه‌زراندووه. له رایگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه \""هه‌ولێر ده‌بێته رێچكه‌ی ئاسمانی نوێی ژماره 11ی ئیمارات له‌ساڵی 2012 دا. هه‌رله‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، هێڵی ئاسمانی ناوبراو گه‌شته‌كانی بۆ شاره‌كانی دوبلن، ریۆدی جانیرۆ، بۆینس ئایریس، دالاس فۆرت فۆرس، لوساكا، هاراری و هۆشی مینه ده‌ستپێكردووه. . گه‌شته‌كانی به‌رشه‌لۆنه، لیشبۆن و واشینگتۆن یش له رۆژانی 3 ته‌موز، 9 ته‌موز هه‌روه‌ها 12 ئه‌یلول یه‌ك له‌دوای یه‌ك دێنه نێو تۆڕی ئیماراته‌وه\"".
-رووداو"