فه‌لاح مسته‌فا پێشوازی كرد له هه‌ردوو كونسوڵی فه‌خری دانیمارك و بیلاروسیا له هه‌رێمی كوردستان
له دیدارێكدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كای ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت تیشكی خسته سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌كان وه‌ك كه‌ناڵێكی فه‌رمی بۆ زه‌مینه خۆشكردن له پێناو په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابووری و بازرگانی و كه‌لتوریه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه. به‌ڕێزیان گووتی حكومه‌تی هه‌رێم بایه‌خ به كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر وڵاتێك ده‌دات له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و سوودی دوولایه‌نه.
فه‌لاح مسته‌فا باسی له سه‌ره‌تای دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه كرد كه چۆن له نووسینگه‌وه ده‌ستی پێكرد و گه‌یشته كونسوڵگه‌ری گشتی و چه‌ندین سه‌نته‌رو دامه‌زراوه‌ی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به كونسوڵگه‌ریه‌كان له هه‌رێم، له‌م رووه‌وه ستایشی هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوو كونسوڵی فه‌خری وڵاتی دانیمارك و وڵاتی بیلاڕوسیای كرد و هیوای خواست بتوانن ببنه كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندی به‌هێز بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كه‌لتوری و ژێرخانی خزمه‌تگوزاری و هاندانی ئه‌و وڵاتانه بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌رێم.
له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات و فوئاد مامه‌ند پابه‌ند بوونی خۆیان به رێكه‌وتننامه‌ی ڤییه‌ننا بۆ كاروباری كونسوڵگه‌ری دووپاتكرده‌وه كه ده‌خوازن نوێنه‌رایه‌تی دانیمارك و بیلاروسیا بكه‌ن بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هانی حكومه‌ت و كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بوونی خۆیان له هه‌رێم زیاتر بكه‌ن و له نزیكه‌وه ئاشنای ده‌رفه‌تی كار‌و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌و دامه‌زراندنی كۆمپانیا بن له هه‌رێم.
هه‌ردوو كونسوڵی دانیمارك و بیلاروسیا خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌و سه‌ردانه دووپاتكرده‌وه‌و سوپاسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیان كرد بۆ بایه‌خدان به‌سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی له هه‌رێم و هیوایان خواست دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت زیاتر رێگه بۆ كۆمپانیا جۆراو جۆره‌كانی وڵاتانی بیانی خۆش بكه‌ن له پێناو سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان و هاندانی كۆمپانیا‌و بازرگانان بۆ كاری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم و كردنه‌وه‌و به‌شداری كردن له پیشانگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ نمایش كردنی به‌رهه‌م و كاڵاكانیان و ئاشنا كردنیان به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.