ئەردۆغان و لەیلا زانا ئەمڕۆ پرسی كورد دەخەنە بەر باس

ئەردۆغان و لەیلا زانا ئەمڕۆ پرسی كورد دەخەنە بەر باس
سەرۆكوەزیرانی توركیا،ـ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بارەگای حیزبەكەی لە ئانكارا، لەگەڵ پەرلەمانتاری سەربەخۆی كورد لەیلا زانادا كۆ دەبێتەوە و پرسی كورد دەخەنە بەر باس.
لە بەیاننامەیەكدا كە لە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانەوە دەرچووە هاتووە كە ئەردۆغان، سەعات 3ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، كۆبوونەیەكی دووقۆڵیی داخراو لەگەڵ ژنەپەرلەمانتاری ناسراوی كورد لەیلا زانا ساز دەدات.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی حورییەتی تورکیا، لەیلا زانا داوای لە پەكەكە كرد كە دەستبەرداری خەباتی چەكداری بێت، هەروەها داوای لە پارتیی ئاشتی و دیموكراسی كرد كە دانوستانی سیاسی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجام بدەن. بە بڕوای زانا، ئەردۆغان توانای چارەسەركردنی كێشەی كوردی هەیە.

سەرۆكوەزیرانی توركیایش رایگەیاندبوو کە ئامادەیە لەگەڵ لەیلا زانای ژنەپەرلەمانتاری سەربەخۆی كورد كۆ ببێتەوە. داوایشی كرد پەرلەمانتارانی پارتیی ئاشتی و دیموكراسی (بەدەپە) شوێنی ئەو رێگا و و رێبازە بكەون، كە زانا دەستی پێكردووە، ئەویش كۆتاییهێنانە بە خەباتی چەكداری و ململانێكان لە وڵاتدا.
Top