وه‌زیری کاره‌با پێشوازی له‌باڵیۆزی وڵاتی سوید له‌به‌غدا کرد
له‌دیدارێکدا که‌هه‌ریه‌ک له راوێژکاری وه‌زاره‌ت و راوێژکاری راگه‌یاندن ئاماده‌یبوون، وه‌زیری کاره‌با وێڕای به‌خێرهاتنی شاندی میوان باسێکی سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌کانی کاره‌با و به‌رنامه‌و پلانه‌کانی وه‌زاره‌ت پێشکه‌ش به‌شاندی میوان کرد . له‌ته‌وه‌رێکی دیداره‌که‌دا وه‌زیری کاره‌با داوای له‌باڵیۆزی سوید له‌به‌غدا کرد له‌ڕێگای کۆمپانیاکانیانه‌وه وه‌به‌رهێنان و به‌شداری له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان بکه‌ن به‌تایبه‌تی له‌که‌رتی کاره‌با.
هه‌رله‌میانه‌ی دیداره‌که‌دا وه‌زیری کاره‌با پشتگیری ته‌واوی وه‌زاره‌تی کاره‌بای بۆ هاتنی کۆمپانیاکانی ئه‌و وڵاته ده‌ربڕی، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه باڵیۆزی سوید له‌به‌غدا ئاماده‌یی هاوکاری خۆی ده‌ربڕی بۆ هاتنی ژماره‌یه‌ک له‌کۆمپانیاکانی تایبه‌ت به کاره‌با و پێی وابوو په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان وڵاتی سوید و هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتۆته ئاستێکی به‌رزو پێشکه‌وتوو.