به بۆنه‌ی كوتایی هاتنی كاره‌كانی، فه‌لاح مسته‌فا پێشوازی له باڵیوزی سوید له عیراق كرد
له دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندیه دووقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و میكانیزمی زیاتر پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له بواره جیاجیاكان كرا. هاوكات تیشك خرایه سه‌ر سه‌ردانی هه‌ر سێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی سوید و پۆڵۆنیاو بوڵگاریا وه‌ك هه‌نگاوێكی پڕ بایه‌خی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ له نزیكه‌وه ئاشنابوون به ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه.
هه‌ردوولا باسیان له بارودۆخی سیاسی هه‌نووكه‌یی عیراق و ئه‌و قه‌یرانه ئاڵۆزه كرد كه پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق دووچاری هاتووه، له‌م رووه‌وه به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد بۆ كۆتایی هێنان به‌م باره ناله‌باره‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوورو هاوبه‌شی كردنی راسته‌قینه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان له ده‌سه‌ڵات.
به‌ڕێز كارڵ ماگنه‌س سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و پشتگیریه‌ی به‌رده‌وام له به‌رنامه و كار و چالاكیه‌كانیان كراوه، هاوكات خۆشحاڵی خۆشی ده‌ڕبری له به‌رامبه‌ر به‌ره‌وه پێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڵاتی سوید.
هه‌روه‌ها ماگنه‌س پوخته‌یه‌كی له كار‌و چالاكییه‌كانی خۆی و باڵیوزخانه‌ی سوید له به‌غدا پێش كه‌ش كرد‌و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به پێی توانا هه‌وڵدراوه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان له ته‌واوی بواره‌كان دا به‌رزتر بكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه فه‌لاح مسته‌فا سوپاسی هه‌وڵ و ماندبوونی باڵیوزی سویدی له عیراق كرد‌و رۆڵی ناوبراوی له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌رز نرخاند‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رك و كاری داهاتووی بۆ خواست.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خوازیاره زیاتر په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به گشتی و وڵاتی سوید به‌تایبه‌ت بدات، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كه وڵاتی سوید ئاستی نوێنه‌رایه‌تی خۆی له هه‌رێمی كوردستان به‌رزتر كرده‌وه، چونكه رێژه‌یه‌كی زۆری ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌م وڵاته‌دا هه‌یه، سه‌ره‌رای بوونی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له بواری ئابووری و بازرگانی و كه‌لتووری.