پەرلەمان كۆتایی بە خوولی دووەمی دانیشتنەكانی دێنێت

پەرلەمان كۆتایی بە خوولی دووەمی دانیشتنەكانی دێنێت
پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا كۆتایی دێنێت بە دانیشتنەكانی خوولی دووەمی خۆی و پەرلەمان دەكەوێتە پشووی هاوینەوە و لە 1/9دانیشتنەكانی دەست پێدەكاتەوە.
ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، تاریق جەوهەر، بە \"پەیامنێر\""ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان سەعات 5ی ئێوارە دانیشتنی 38ەمینی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و كۆتایی بە خولی گریدانی دووەم، لە ساڵی سێیەم، لە خولی سێیەمی هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دێنێت.



ئەو گوتی كە پەرلەمان دوو مانگ پشووی هاوینە وەردەگرێت، لە 1/9دەست دەكاتەوە بە دانیشتنەكانی خۆیەوە."
Top