وه‌زیری کار‌و باری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان هه‌وڵه‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌ی بۆ به نێوده‌وڵه‌تیکردنی جینۆسایدی گه‌لى کوردستان چڕ ده‌کاته‌وه
وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان له‌و دیدار و کۆبوونه‌وانه‌دا داوای له ووڵاتانی ئه‌وڕوپا کرد که جینۆسایدی گه‌لی کوردستان که تیایدا سه‌ده‌ها هه‌زار هاووڵاتی بوونه قوربانی کاره دڕنده‌کانی ڕژێمی پێشوو به نێوده‌وڵه‌تی بکه‌ن.
مامۆستا ئارام له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی کورد له به‌ریتانیا ووتی: \" ئامانجی سه‌ره‌کی وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌سکه‌وته بۆ دابینکرنی دادپه‌روه‌ریه بۆ قوربانیان که به‌به‌رده‌وامی کاریگه‌ری ئه‌و کاره‌ساته له‌سه‌ر ده‌روون و لاشه‌یان ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی بگرین و ببێته وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی که بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که جارێکی تر ئه‌و کاره دژ به گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام بده‌ن.\"" له لایه‌کی تره‌وه وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان داوای له ڕه‌وه‌ندی کوردستانى له به‌ریتانیا کرد که پشتگیری له هه‌وڵه‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌ی و نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا بکه‌ن که به‌یه‌که‌وه کار بۆ به نێوده‌وڵه‌تیکردنی جینۆسایدی گه‌لى کوردستان ده‌که‌ن.
مامۆستا ئارام له لایه‌کی تره‌وه پشتگیری خۆی له هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی واژووی ئه‌له‌کترۆنی کرد که تیایدا داوا له حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌کرێت جینۆسایدی گه‌لی کوردستان به فه‌رمی بناسێنێت. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له لایه‌ن په‌رله‌مانتار نازم زه‌هاوی سپۆنسۆر کراوه و له لایه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆر په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا و دۆستانی کورد له‌و ووڵاته پاڵپشتی لێ ده‌کرێت. بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی واژووی ئه‌له‌کترۆنی تکایه سه‌ردانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی خواره‌وه بکه‌ن
http://epetitions.direct.gov.uk/petitions/31014)
خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمان له لای خۆیه‌وه ووتی: \"" سه‌ردانی وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان بۆ به‌ریتانیا پاڵپشتیه‌کی باشه بۆ هه‌وڵه‌کانی نوێنه‌رایه‌تیه‌که‌مان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری له‌سه‌ر جینۆساید و ناساندنی ئه‌و کاره‌ساته له جیهاندا. کورد ئێستا گه‌لێکی دووربینن و به شیوه‌یه‌کی داینه‌میکی کارده‌که‌ن، ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ش له پێشڤه‌چونی ئابوری و بواری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمه‌که‌مان ده‌بینرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناکرێت به هیچ شیوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان هات له بیربکرێت ، هه‌روه‌ها ده‌بێت دادپه‌روه‌ری بۆ گه‌له‌که‌مان وه‌ده‌ستبێنین.\""
ئه‌مه‌و له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌ریتانیا مامۆستا ئارام وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان چاوی که‌وت به په‌رله‌مانتاران ڕۆبه‌ڕت هاڵفن جێگری سه‌رۆکی گرووپی کوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و ستیڤن مێتکاڵف ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه. هه‌روه‌ها وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان چاوی که‌وت به کاربه‌ده‌سته پایه‌به‌رزه‌کانی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقیا له وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا.
شایانی باسه مامۆستا ئارام پێش سه‌فه‌ره‌که‌ی به‌ریتانیا سه‌ردانی هۆڵه‌ندای کرد و له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستان ، پارێزه‌ران و په‌رله‌مانتارانی ئه‌و ووڵاته گفتوگۆی ئه‌نجامدا له‌سه‌ر گرنگی به‌نێوده‌وڵه‌تیکردنی جینۆسایدی کورد. وه‌زیری کاروباری /شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان له هه‌یگ چاوی که‌وت به فڕێد تیڤن وه‌زیری ئاسایش و دادی هۆڵه‌ندا و سایمن مینکس داواکاری گشتی که له‌ساڵی 2005 دادگایی بازرگانی هۆڵه‌ندی ڤان ئه‌نڕات کرد که به دابینکردنی چه‌کی کیمیاوی بۆ سه‌دام حسێن تۆمه‌تبارکرا. له لایه‌کی تره‌وه‌ش مامۆستا ئارام وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان چاوی که‌وت به فڕانك سلیجپه‌ر که کامپه‌ینی دژ به بازرگانی چه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌بات. هه‌روه‌ها چاوی که‌وت به هاووڵاتی کورد گۆهدار معسوم ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی هۆڵه‌ندا و دکتۆر سعد ابراهیم العلی باڵیۆزی عیراقی فیدڕاڵ له هۆڵه‌ندا و کۆبونه‌وه‌یه‌کیشی له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی کورد له هؤڵه‌ندا ئه‌نجامدا.
شایانی ووتنه پرسی به‌نێوده‌وڵه‌تیکردنی جینۆساید کورد سیاسه‌تێکی ستراتیژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه و له هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی که ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌و کاره‌ساتانه له لایه‌ن دادگاکانی عیراقی و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی تره‌وه به جینۆساید له قه‌ڵه‌م دران."