سەندیكای رۆژنامەنوسان: رۆژنامەنووسانی ناوچە دابڕیندراوەكان باجی كوردایەتی دەدەن

سەندیكای رۆژنامەنوسان: رۆژنامەنووسانی ناوچە دابڕیندراوەكان باجی كوردایەتی دەدەن
جێگری نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان، دەڵێت كە رۆژنامەنووسانی كورد لە ناوچە دابڕاوەكان هیچ ماف و ئیمتیازاتێكیان نییە و بڕوایشی وایە كە ئەوان باجی كوردایەتی دەدەن، بۆیە پێویستە حكوومەتی هەرێم جیا لە بەغدا ئاوڕی پێدانی زەوی و ماف و ئیمتیازاتەكانی تریان پێبدات.
شوان داوودی، بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر ڕوونی كردەوە كە چونكە زەویی ناوچەكانی ئەوان لە رێگەی بەغداوە دابەش دەكرێت، هاوكات سەندكای رۆنامەنووسانی هەرێم لە بەغدا تۆمار نەكراوە، بۆیە ئەوان نەیانتوانیوە زەوی بەو رۆژنامەنووسانە بدەن.

بە گوتەی جێگری نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان، شوان داودی، لە ساڵی 1998ـەوە كە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دامەزراوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار پارچە زەوی لە ناوچە جیاجیكانی هەرێم دراوەتە رۆژنامەنووسانی كوردستان و ئێستایش لیستێكی تری پێدانی زەوی بە رۆژنامەنووسانی شاری سلێمانی ئامادەیە و رۆژنامەنووسانی چەند شوێنێكی تریش ئەو داوایەیان كردووە.
Top