سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى سوید و بولگاریا و پۆڵه‌ندا له هه‌ولێر كۆبووه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌ره‌تا سه‌رۆك بارزانى به گه‌رمى به‌خێرهاتنى شاندى مێوانى كرد و هه‌ردوولا خۆشحاڵيى خۆيان به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان نيشان دا. پاشان ڕه‌وشى ئێستاى عێراق و ئه‌و قه‌يرانه سياسييه‌ى عێراقى تێكه‌وتووه و پێشهاته‌كانى سووريا و ناوچه‌كه خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
سه‌رۆك بارزانى دووپاتى كرده‌وه: ئێستا عيراق به قه‌يرانێكى جدديدا تێده‌په‌ڕێت كه قه‌يرانه‌كه زياتر به‌رگريكردنه له ده‌ستوور و ديموكراسى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه سه‌رچاوه‌ى قه‌يرانه‌كه‌ش تاكڕه‌وى و وه‌لانان و پابه‌ندنه‌بوون به ده‌ستوور و پشتگوێخستنى هه‌موو ئه‌و ڕێككه‌وتن و په‌يمانانه‌يه كه حكوومه‌تى عيراقى له سه‌ر دروست بووه . به‌ڵام ئێمه سوورين له سه‌ر ئه‌وه‌ى قه‌يرانه‌كه به پێى ده‌ستوور و به ڕێكارى ديموكراسى چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها تيشكى خسته ئه‌وه‌ى كه ئێستا هه‌وڵ ده‌درێ له په‌رله‌مان لێپرسينه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراقدا بكرێت و بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ش ئيمزاى زياتر له 170 پارله‌مانته‌ر ئاماده‌يه.
سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه جاران تيرۆر ته‌حه‌ددايه‌كى گه‌وره بوو ڕووبه‌ڕووى عيراق ده‌بووه، به‌ڵام ئێستا مه‌ترسيى گه‌ڕانه‌وه‌ى تاكڕه‌وى و دكتاتۆرى ته‌حه‌ددايه‌كه‌كى گه‌وره‌تره كه ڕووبه‌ڕووى عيراق بووه‌ته‌وه و ئه‌م ڕه‌وش و قه‌يرانه ئالۆزه‌ى دروست كردووه.
له‌باره‌ى ڕه‌وشى سوورياوه، سه‌رۆك بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان ڕوون و ئاشكرايه و دژى ئه‌و كوشتاره‌يه كه ڕۆژانه ده‌رهه‌ق به هاووڵاتيان ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و كوشتارانه ڕسوا و ئيدانه ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشى كورديش له سووريا سه‌رۆك بارزانى ڕايگه‌ياند: گه‌لى سووريا خۆيان بڕيار له سه‌ر داوا و چاره‌نووسى خۆيان ده‌ده‌ن و ئێمه له‌گه‌ڵ هاتنه‌كايه‌ى سيسته‌مێكى ديموكراتيى جێگيرين له سووريا.
سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها تيشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه تا ئێستا زياتر له هه‌شت هه‌زار په‌نابه‌رى كوردى سووريا ڕوويان له هه‌رێمى كوردستان كردووه كه به هه‌ماهه‌نگيى يوو ئێن ئێج سى ئاڕ و ده‌زگانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوكارييان ده‌كرێت.
ده‌رباره‌ى په‌يويه‌ندييه‌كانى عيراق وهه‌رێمى كوردستانيش له‌گه‌ڵ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، سه‌رۆك بارزانى ڕايگه‌ياند: پێمان خۆشه گرنگى به په‌يوه‌نديى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌وووپا بده‌ن.
له درێژه‌ى وته‌كانيدا به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى وڵاتى سوێدى كرد كه له ڕۆژانى سه‌خت و لێقه‌وماندا ده‌رگاكانى به ڕووى په‌نابه‌رانى كورددا كردووته‌وه و داڵده‌ى داون و هاوكارى كردوون.
له كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندى ميوان دووباره خۆشحاڵيى خۆى به‌م سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌يه ده‌ربڕى و ڕايگه‌ياند كه ئه‌وان سبه‌ى ڕاپۆرتى سه‌ردان و ئه‌و بيربۆچوونانه‌ى له ميانى سه‌ردانه‌كه‌ياندا گه‌ڵاڵه بوون، ده‌گه‌يه‌ننه كۆبوونه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا. هه‌روه‌ها سه‌رساميى خۆيان به‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه نيشان دا و ئاماده‌يى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپايان بۆ بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له بواره جياجياكاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
دواى كۆبوونه‌كه‌ش له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيى هاوبه‌شدا شاندى ميوان و سه‌رۆك بارزانى له وه‌ڵامى ڕۆژنامه‌نووساندا تيشكيان خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه. له وه‌ڵامێكى پرسيارێكدا سه‌باره‌ت به پێكدانانه‌كانى نێوان چه‌كدارانى په‌كه‌كه و هێزه‌كانى سوپاى توركيادا سه‌رۆك بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه كێشه‌كه به شه‌ڕ و كردارى چه‌كدارى چاره‌سه‌ر نابێت و ته‌نيا ڕێكارى سياسى ده‌توانێ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات. هه‌روه‌ها ئاماده‌يى هه‌رێمى كوردستانيشى بۆ هاوكاريى هه‌ر چاره‌سه‌رييه‌كى سياسى نيشان دا.
له وه‌ڵامى پرسيارێكى تردا ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى كه حكوومه‌تى به‌غدا له كۆمپانياى تۆتال – ى فه‌ره‌نسى كردووه؛ ئه‌گه‌ر بێت‌و گرێبه‌ستى نه‌وتى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ببه‌ستێت، سه‌رۆك بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌مه كارێكى ناده‌ستوورى يه و نيشانه‌ى ئه‌وه‌يه حكوومه‌تى به‌غدا نايه‌وێت هه‌رێمى كوردستان پێش بكه‌وێت.
شايانى باسه شاندى وه‌زيرانى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كه له هه‌رسێ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى سويد، پۆلۆنيا و بولگاريا پێكهاتبوو، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ عیراق و ناوچه‌كه و بۆ تاتوێكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عیراق و گفتوگۆ و ڕاگۆڕينه‌وه ده‌رباره‌ى ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ئه‌م سه‌ردانه‌يان بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد.