بارزانی: چه‌ند که‌سێک له به‌غدا سیاسه‌تێکیان گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له پێشکه‌وتنی هه‌رێم بگرن
مه‌سعود بارزانی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ئه‌م قسانه‌ی له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سوید، بولگاریا و پۆڵه‌ندا کرد و گوتی: بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیران، ئێستا لیژنه‌یه‌کی یاسایی خه‌ریکی ئاماده‌کارییه تاوه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیران بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بکه‌ن به مه‌به‌ستی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه.
بارزانی راشیگه‌یاند: له ئێستادا کاره‌کان گه‌یشتۆته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌کان ده‌که‌ین.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق هۆشداریی داوه به کۆمپانیای تۆتاڵ بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کانی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێم رابگرێت، سه‌رۆکی هه‌رێم گوتی: به‌داخه‌وه چه‌ند که‌سانێک له به‌غدا سیاسه‌تێکیان گرتۆته‌به‌ر تاوه‌کوو رێگه له پێشکه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان بگرن.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی شه‌ڕ و پیکدادانی نێوان چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا، بارزانی جه‌ختی کرده‌وه: زۆر هه‌وڵمانداوه و به‌رده‌وامیش ده‌بین کێشه‌کانی حکومه‌تی تورکیا و کورده‌کانی تورکیا به رێگه‌ی ئاشته‌وایی چاره‌سه‌ر بکرێن، هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه هه‌ندێک جار شه‌ڕ و به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه رووده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه پرسه‌کان به شه‌ڕ چاره‌سه‌ر ناکرێن و ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه.
هه‌روه‌ها ئاماده‌یی هه‌رێمی کوردستانی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هه‌وڵ و هاوکارییه‌ک که کێشه‌ی کورد له تورکیا به رێگه‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم پێناخۆشبوونی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به کرده چه‌کدارییه‌کانی چ په‌که‌که یان سوپای تورکیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
"