ئۆپۆزسیۆن پاش په‌سه‌ندكردنی بودجه: سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ین
ئه‌مه‌یش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنه:
راگه‌یه‌ندراوی فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن سه‌باره‌ت به تێپه‌راندنی بودجه‌ی 2012
هه‌روه‌كو چاوره‌وان ده‌كرا پاش به‌جێهێشتنی هۆڵی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه و مانگرتنیان له ناو په‌رله‌مان، فراكسیۆنی كوردستانی بودجه‌ی ئه‌م ساڵی تێپه‌راند، ئه‌و هه‌موو ره‌خنه‌و سه‌رنج و پێشنیاره‌نه‌ی به مه‌به‌ستی چاكسازی له بودجه‌كه خرانه روو به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت.
بۆیه ئێمه له فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و بودجه نارون و پر كه‌م كورتیه له ئه‌ستۆ ناگرین، له هه‌نگاوه‌كانی داهاتووماندا به‌رداوه‌م ده‌بین له دروست كردنی گوشار له‌سه‌ر رووبه‌رو بونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به دیهێنانی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی، رێگرتن له به‌هه‌دردانی سامانی گشتی، پشتیوانی چاكسازیی بنه‌ڕه‌تی و راسته‌قینه له شێوازی حوكمڕانی هه‌رێم و ئه‌دای دامه‌زراوه‌كانیان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ده‌ستپیكی هه‌ڵوێستماندا بریارماندا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له شاردنه‌وه و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی داهات تۆمار بكه‌ین و بێده‌نگ نه‌بین له ئاست پێشلكارییه یاساییه‌كان و شاردنه‌وه‌ی داهاتی كوردستان.
فراكسیۆنی گۆڕان، فراكسۆنی یه‌كگرتوو، فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، فراكسیۆنی ئاینده