كورد، لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پاشەكشەی كرد

كورد، لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پاشەكشەی كرد
سەرباری ئەوەی زۆرێك ڕێككەوتن بەوەی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی سووریا نوێنەرایەتیی گەلی سووریا بكات، بەڵام ئەنجوومەنی كورد بەو پەیكەرە و هەستكردن بە پەراوێزخستنیان كۆبوونەوەیان جێ هێشت و بەو مەرجانە ڕازی نەبوون تا بچنە ئەو كۆنگرەیەوە كە وەها بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە ئیستانبووڵ گرێ بدرێت.
لە بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەدا لە ئیستانبووڵ، بڕیار درا كە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی سووریا، نوێنەری شەرعی و سەرەكیی گەلی سووریایە. ئەمە لە كاتێكدایە كە بە گومانەوە لە قبووڵكردنی پێشنازەكانی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەلایەن سەرۆكی سووریا بەشار ئەسەدیان دەڕوانی.

\"بی بی سی\"" بڵاوی كردووەتەوە كە لەگەڵ دامەزراندنەوەی پەیكەری ئەنجوومەنەكە لەو كۆمگرەیەدا، ئەنجوومەنی كورد كە لە 12 حیزب و پێكهاتە بوون، لە كۆنگرەكە كشانەوە. هاوكات كەسایەتی و هاوپەیمانیی نیشتیمانیی سووریایش كە چەندین كوتلەی سیاسی لەخۆ دەگرێت پاشەكشەیان كرد و بۆ گەڕانەوەیشیان دەبێت مەرجەكانیان جێبەجێ بكرێن.

ئەو مەرجانەیش جارێكی دی دروستكردنەوەی پەیكەری ئەنجوومەنی نیشتیمانییە كە لە مەكتەبی جێبەجێكاری تا بچووكترین دەگرێتەوە.

سەدان لە بەرهەڵستكارانی سووریا لەو كۆنگرەیەی دوێنێی دۆستانی سووریا كە لە ئیستانبووڵ بەڕێوە چوو بەشدارییان كرد.

كۆمكاری عەرەبی و توركیایش داوایان لە ئۆپۆزسیۆن بوو كە بەر لە كۆنگرەیان لە هەفتەی داهاتوو هەر لە توركیا بەڕێوە دەچێت، ڕیزەكانیان یەك بخەن.

بەپێی هەواڵەكەی \""بی بی سی\""، پارچەبوونی قووڵ لە نێوان ئۆپۆزسیۆندا بەربەستی لەبەردەم پێكهێنانی بەرەیەكی بەهێز بۆ ئۆپۆزسیۆن لەبەرانبەر ڕژێمەكەی ئەسەد داناوە، ئەمەیش سەرۆكانی وڵاتانی ڕۆژاوای توڕە كردووە لەوەی كە بەرەیەكی یەكگرتوو هەبێت و جێمتمانەی ئەوان بێت."
Top