به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی دووه‌مین كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌ی كوردستان له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد
له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و له سه‌ره‌تادا سه‌رخۆشى خۆى پێشكه‌شى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه‌ى كرد و رایشگه‌یاند كه راسته هه‌ڵه‌بجه خه‌مێكى گه‌وره‌یه به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هه‌ڵه‌بجه بوویه كلیلى به‌ختى كورد و تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى مانگى ئادار بۆ كورد خۆشى و ناخۆشى تێدایه و راشیگه‌یاند كه موژده‌ى گه‌وره هه‌ر له ئادار دا ده‌بێت. داواى له به‌شداربووانى كۆنفرانسه‌كه كرد كه به گیانێكى برایانه و یه‌كتر قه‌بولكرن هه‌لسوكه‌ت و له‌گه‌ل یه‌ك بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بخه‌نه سه‌ره‌وى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و هیواى سه‌ركه‌وتنیشى بۆ كاره‌كانى كۆنفرانسه‌كه خواست.
پاشان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند كه ئێمه یه‌ك ملله‌تین به ناهه‌ق ئێمه‌یان له یه‌كتر جیاكردۆته‌وه و راشگه‌یاند كه رۆژێك دێت هه‌ر یه‌ك ده‌گرینه‌وه و داواى كر كه رێكخراوه‌كانى لاوان كار له سه‌ر به‌هێزكردنى بیرى نه‌ته‌وه‌یى لاى گه‌نجانى كورد بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی تیشكى خسته سه‌ر مافى چاره‌نووس و رایگه‌یاند كه مافى چاره‌نووس مافێكى شه‌رعى و ئاساییه ئێمه‌یه و هیچ ولاتێك پێمان نادات به‌لكو ده‌بێت دان به مافه‌كانمان بنێت. هیواى ئه‌وه‌شى خواست كه له‌م ساله‌دا كۆنگره‌ی نیشتیمانى له نێوان هه‌موو هێز و ئه‌كادیمیه‌كانى هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان ببه‌سترێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامى ئاشتیانه‌ى خۆمان به هه‌موو ولاتان بگه‌ینن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان تیشكى خسته سه‌ر چه‌ند پرسێكى هه‌نووكه‌ى هه‌رێم و عێراق.