كه‌ركوك.. بۆمبێك پوچه‌ڵده‌كرێته‌وه‌و بۆمبێكیش ده‌ته‌قێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی كه‌ركوك به PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی حه‌ی ریساله‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ریازی قه‌زای حه‌ویجه، بۆمبێك لكێندراوه به‌ده‌رگای ماڵی پۆلیسێكی ناحیه‌كه‌وه‌و دوای ئاگاداربوونی هێزه‌كانی پۆلیس له‌و رووداوه، توانیویانه بۆمبه‌كه به‌بێ زیان پوچه‌ڵبكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاری كه‌ركوك بۆمبێكی لكێندراو له‌نزیك كابینه‌ی كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی ئه‌هلی له‌ناوچه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه، له‌ئاكامدا پاسه‌وانێكی ئه‌و كۆمپانیایه به‌سه‌ختی برینداربووه‌و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك گیانیله‌ده‌ستداوه.