نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێت به هه‌مووان كار بكه‌ین بۆ نه‌هێشتی كه‌لتوری سووتانی باره‌گای حزبی و شوێنه گشتییه‌كان
كۆبونەوەكە ماوەی زیاتر لە 3 كاتژمێرێكی خایاند ودووابەداوی كۆبونەوەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەبەردەم بارەگای یەكگرتوو، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان كرد‌و رایگه‌یاند كه مه‌به‌ست لێی ئاساییكردنه‌وه‌و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی بادینان و ده‌وروبه‌ری، نێچیرڤان بارزانی وتی: ئه‌و رووداونه نه‌خوازراو بوون و زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌میش پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌حه‌مولی هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌ك ده‌كه‌ن و لێپێچینه‌وه‌ی یاساییش ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به دڵینابوونی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كانی بادینان، نێچیرڤان بارزانی وتی: ده‌بێت به هه‌مووان كار بكه‌ین بۆ نه‌هێشتی كه‌لتوری سووتانی باره‌گای حزبی و شوێنه گشتییه‌كان، بۆ دڵنیاییكردنه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش، ده‌بێت به كردار دڵنیاییان پێ بده‌ین، ئه‌وه‌ش به ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤانی بارزانی وتی: له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌و راوێژكردن و گفتوگۆكان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆن له كابینه‌ی حه‌وته‌مدا، نێچیرڤان بارزانی وتی: ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئێمه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بووه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌بووه به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك به‌شداربێت ده‌بێته مایه‌ی خۆشحاڵیمان و ئه‌گه‌ر به‌شدارییش نه‌كه‌ن ده‌توانن هاوكاری حكومه‌ت بكه‌ن.