سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته‌ شاری‌ سلێمانی‌

سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته‌ شاری‌ سلێمانی‌
سه‌رۆكی‌ كوردستان بەڕێز مسعود بارزانی‌، به‌ هاوڕێیه‌تیی‌ نێچیرڤان بارزانی‌، راسپێردراوی‌ په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق و دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح پێشوازیی‌ لێكرا.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن، كه‌ له‌ ماڵی‌ مام جه‌لال ده‌ستی‌ پێكردووه‌، دوایین بارودۆخی‌ عێراق بخرێته‌ به‌ر باس و هه‌روه‌ها باسی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حه‌وته‌می‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكرێت.

بەپێی سەرچاوەكانیش، لەم دانیشتنەدا زۆر پرسی تایبەت بە چارەسەكردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق باس دەكرێن.
Top