لهكۆبووهنهوهیهكدا چوارچێوه‌ی هاوكاریكردنی (UNOPS)و (ICNL) بۆ فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان دیاریكرا
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بیروڕا سه‌باره‌ت به‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان‌و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دانانی هه‌یكه‌لی فه‌رمانگه‌كه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا‌و ههماههنگیو هاوكاریی نێوان هه‌ردوو رێكخراوه‌كه‌و فه‌رمانگه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
هه‌روه‌ك رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی پلانێك بۆ كاركردن به‌یه‌كه‌وه له‌پێناو هاوكاریكردنی فه‌رمانگه‌كه‌و هه‌ردوو رێكخراو ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی فه‌رمانگه‌كه له‌و بوارانه‌ی خواره‌وه:
· راهێنانی كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كه له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی یاسای رێكخراوه ناحكومییه‌كان.
· هاوكاریكردنی فه‌رمانگه‌كه له‌دانانی سیستمی تۆماركردنی رێكخراوه‌كان.
· دانانی رێوشوێن‌و پێوه‌ری گونجاو بۆ ته‌مویلكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كهڕێكخراوهكان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.
· دروستكردنی وێب سایتێكی تایبه‌ت بهفهرمانگهكه بۆ تۆماركردن‌و داواكردنی پڕۆژه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه.
· ته‌رخانكردنی دوو پسپۆڕ بۆ هاوكاریكردنی فه‌رمانگه‌كه له‌دیاریكردنی ئهركو ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی فه‌رمانگه‌كه.
· مه‌شقپێكردن‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستان‌و فه‌رمانبه‌رانی حكومهتو پۆلیس‌و ژماره‌یه‌ك له‌دادوه‌ران سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێكردنی یاسای رێكخراوه ناحكومییه‌كان.
ئه‌مه‌و هه‌ریه‌ك له‌ئاماده‌بووان راو سهرنجو تێبینیی خۆیان سه‌باره‌ت به‌كارو ئه‌ركه‌كان‌و ئه‌و كۆسپ‌و ته‌گه‌رانه‌ی كه‌دێنه به‌رده‌م كاری فه‌رمانگه‌كه خسته‌ڕوو و چه‌ندین پێشنیازیش خرانه‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌شێوازی كاركردنی فه‌رمانگه‌كه‌و چۆنیه‌تی هاوكاریكردنی وه‌زاره‌ته‌كانی تری حكومه‌ت له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كه‌دا.