په‌رله‌مانی كوردستان تیرۆر كردنی مه‌شعه‌ل ته‌مۆ ئیدانه ده‌كات
ده‌قی به‌یاننامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئیدانه كردنی تیرۆر و شه‌هید كردنی مه‌شعه‌ل ته‌مۆ:
\"له‌كاتێكدا له‌سه‌رئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه‌دا خه‌ریكه شنه‌باى دیمو‌كراتى هه‌ڵده‌كات و سیسته‌مه ساسییه گشتگیره‌كان هه‌ڵده‌ته‌كێنێت و هیواى به‌ده‌ستهێنانى ماف و ئازادییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت، كه‌چى به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى سوریا به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ره‌وشه ره‌فتار ده‌كه‌ن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستیانداوه‌ته به‌كارهێنانى تووندوتیژى و زه‌بروزه‌نگ بۆ كپ كردنه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى كه رۆژ به‌ڕۆژ لهفراوانبوندایهو كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى چالاكوانانى سیاسى و كه‌سایه‌تى نیشتیمانپه‌روه‌ر بكرێنه ئامانج و ده‌ستدرێژییان بكرێتهسهرو تێرۆر بكرێن، ئه‌وه‌بوو رۆژى هه‌ینى رابردوو تێكۆشهرو كه‌سایه‌تى ناودارى سیاسى كورد (مشعل تمۆ) له‌شارى قامیشلۆ تیرۆركرا. پێمان وایه تیرۆكردنى (مشعل تمۆ) وته‌بێژى ره‌سمى ره‌وتى ئایینده‌ى كورد‌و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندى هیچ لایه‌نێكدا نییه‌و ده‌بێته هۆى فراوانتربوونى بازنه‌ى تووندوتیژى و گه‌لى سوریاش به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كى نادیار ده‌بات.
ئێمه له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستاندا تیرۆركردنى (تمۆ) و هه‌موو هاوڵاتییه مه‌ده‌نییه‌كان له‌سوریا ئیدانه ده‌كه‌ین و پێمان وایه زه‌بروزه‌نگ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هۆى هێنانه‌دى ئاسایش و ئارامى، به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و چاره‌نووسى گه‌لى سوریاش به‌ره‌و نادیارى ده‌بات و كاردانه‌وه‌ى تووندوتیژى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
گه‌لى كورد له‌سوریا به‌درێژایى مێژوو وه‌كو پێكهاته‌یه‌كى ره‌سه‌نى ئه‌و وڵاته به‌شدارى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌بووه لهبهرهوپێشبردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سوریادا، ئێستاش دواى ئاڵۆزبوونى ره‌وشه‌كه گه‌لى كورد به‌رده‌وام به‌هێمنى و دیموكراسییانه داواى مافه ره‌واكانى خۆى كردووه‌و دوور بووه له‌به‌كارهێنانى تووندوتیژى و خوازیاره بتوانێت له‌پاڵ پێكهاته‌كانى تر‌ى گه‌لانى سوریادا ئایینده‌یه‌كى باشتر‌و رۆشنتر دابین بكات و رۆڵى خۆى هه‌بێت لهگۆڕانكارییهكانى ئه‌و وڵاته‌دا.
جارێكى تر تیرۆكردنى كه‌سایه‌تى سیاسى و چالاكوانى مه‌ده‌نى و هاوڵاتیانى سڤیل له‌سوریا ئیدانه ده‌كه‌ین و داواكارین ده‌سه‌ڵاتدارانى سوریا ده‌ست له‌سیاسه‌تى به‌كارهێنانى زه‌برو زه‌نگ هه‌ڵبگرن و به‌شێوه‌یه‌كى دیموكراتییانه كێشه‌كانى ناو خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ڕێز له‌ویستى هاوڵاتیان بگرن، له‌پێناو ئایینده‌یه‌كى باشتر‌و گه‌شتردا.
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
9/10/2011\"""