كه‌ركوك.. بۆمبێك به دوو تیرۆریستدا ده‌ته‌قێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی عروبه له‌شاری كه‌ركوك به PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له كاتێكدا دوو تیرۆریست كه بۆمبێكی چێنراویان پێبووه‌و ویستویانه له گه‌ڕه‌كی مه‌مدوبه‌ی شاری كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستی كاری تیرۆریستی به‌كاری بهێنن، بۆمبه‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌ئاكامدا یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان كوژراوه‌و تیرۆریسته‌كه‌ی تریش برینداربووه‌و هه‌ڵاتووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه تیرۆریسته‌كان پێیانبووه له‌جۆری هۆندای ره‌نگ زه‌ردبووه، هه‌روه‌ك ناسنامه‌ی هه‌ردوو تیرۆریسته‌كه‌و جه‌نازه‌ی تیرۆریسته كوژراوه‌كه له‌به‌رده‌ستی پۆلیسدایه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش درێژه‌ی هه‌یه بۆ دۆزینه‌ی تیرۆریستی دووه‌میان كه به برینداری هه‌ڵاتووه.
وتیشی: هه‌ردوو تیرۆریسته‌كه له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن و دانیشتووی شاری كه‌ركوكن.