یادی 19 ساڵه‌ی په‌سند كردنی بڕیاری فیدراڵی له په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆز بێت
په‌رله‌مانی كوردستان له یادی 19 ساڵه‌ی په‌سند كردنی شێوه‌ی فیدراڵی بۆ پێكه‌وه ژیانی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی دیكه‌ی عیراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان كرد.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له یادی 19 ساڵه‌ی په‌سند كردنی فیدراڵی:
به‌ر له 19 ساڵ له 4/10/1992دا، په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا پێوه‌ندیی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لانی دیكه‌ی عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵیزم رێكبخرێته‌وه. به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له ته‌واوی گه‌لی كوردستان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین.
ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مان، كه هه‌ڵقوڵاوی ویست و خواستی ئازادانه‌ی گه‌لی كوردستان بوو به‌پشتبه‌ستن به مافی چاره‌ی خۆنووسین، له هه‌لومه‌رجی پڕ ئاڵۆز‌و نادیاری ئه‌و ده‌مه‌ی كوردستان، عێراق و ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا، بڕیارێكی بوێرانه و چاره‌نووسساز بوو، چونكه فیدراڵیزم وه‌ك شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی یه‌كێتیی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لی عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی تری عێراق تا ئێستاش رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاوه، بۆ به‌یه‌كه‌وه‌هه‌ڵكردنی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و تایه‌فییه‌كان و هاتنه‌دی ئاشتبوونه‌وه‌و سه‌قامگیری و دیموكراسی له عێراق و ته‌نانه‌ت له ناوچه‌كه‌شدا...
ئه‌وده‌مه‌ی كه ئه‌و بڕیاره‌ی تێدا درا، هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر باری قورسی دوو ئابلووقه دا بوو، رژێمی صه‌دام حسێن له‌سه‌ركار بوو، ئاسۆیه‌كی روون بۆ په‌سندكردنی فیدراڵیزم وه‌كو شێوازێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له عێراقدا، له‌به‌رچاو نه‌بوو و زه‌وینه له‌بار نه‌بوو، ته‌نانه‌ت حزب و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ئه‌و كاته‌ی عێراقیش، له كۆنگره‌كه‌ی 1992ی صه‌لاحه‌ددین، ته‌نیا وه‌كو \"خیار\""ێكی گه‌لی كوردستان رێزیان له‌و بڕیاره دانا. وڵاتانی ناوچه‌كه له‌و په‌ره‌سه‌ندنه نوێیه و له دانانی ناوچه‌ی دژه فڕین له سه‌رووی هێڵی پانی پله 36 له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه نیگه‌ران بوون و قه‌واره دیفاكتۆیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان به مه‌ترسییه‌كی جیددی داده‌نا بۆ سه‌ر ته‌ناهی، سه‌روه‌ری و یه‌كێتیی نیشتمانیی خۆیان...
دوای رووخانی رژێمی به‌عس له 9ی نیسانی 2003 ئه‌و ده‌رفه‌ته هاته گۆڕێ ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماكانی سیستمێكی سیاسیی فیدراڵیی، نا مه‌ركه‌زی، ته‌وافووقی، هاووڵاتیبوون و یه‌كسانی و دوور له باڵاده‌ستی و خۆسه‌پاندنی پێكهاته‌یه‌ك به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی تردا، بنیات بنرێته‌وه‌و له قانوونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ ماوه‌ی گواستنه‌وه له 2004 و پاشان له ده‌ستووری 2005 دا بچه‌سپێندرێن.
راسته تا ئێستا، بێ له هه‌رێمی كوردستان، هیچ یه‌كه‌یه‌كی دیكه‌ی فیدراڵیی له‌ناو عێراقدا پێكنه‌هاتووه و ته‌نانه‌ت رێگریشی لێده‌كرێ، لێ ئه‌زموونی هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه به‌كرده‌وه، بۆ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ساغكردۆته‌وه، كه فیدراڵیزم وه‌ك شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامان له‌نێوان هه‌رێم و داووده‌زگا فیدراڵییه‌كاندا، رێگه‌یه‌كی دروسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاریشه كۆن و نوێ و ئاڵۆز‌و دژواره‌كانی نێوان پێكهاته‌كان له لایه‌ك و پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌كێتیی عێراق له لایه‌كی تره‌وه. ئێمه پێمانوایه ته‌نیا له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌كرێ له‌نێوان پێكهاته‌كاندا ئاشته‌وایی بكرێ و متمانه دروست بێته‌وه و و سه‌قامگیری و ته‌وافووقی نیشتمانی له عێراقدا دروست بێ، هه‌ر سێ ناوچه‌و ده‌ڤه‌ری لێكجیای كولتووری و سیاسیی كورد و شیعه و سوننه ئاوه‌دان و ببوژێنه‌وه... هه‌ر رێگه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی تری خۆسه‌پێنه‌رانه‌ی مه‌ركه‌زی و بارگاوی به شۆڤینیزمی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست، وه‌ك 80 ساڵی رابردوو نیشانی دا، له نا سه‌قامگیری و توندوتیژیی زیاتر، له ماڵوێرانی و یه‌كتر بڕینه‌وه‌و دابه‌ش دابه‌شبوونی قوڵتر، له به‌ڵاو كاره‌ساتی زیاتر هیچی تری لێناكه‌وێته‌وه.
هه‌ر له سۆنگه‌یه‌شه‌وه پێویسته ته‌واوی لایه‌نه سه‌ره‌كییه سیاسییه‌كانی عێراق به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور، سوور بن له‌سه‌ر بنیاتنانی سیسته‌می سیاسیی له‌سه‌ر بنه‌مای په‌رله‌مانیی فیدراڵیی دیموكراتی و ته‌وافووقی نیشتمانی. له‌هه‌مانكاتدا بڕگه‌و مادده‌كانی ده‌ستوور به‌تایبه‌تی مادده‌ی 140 كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی تر و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی تری نێوان به‌غداو هه‌ولێر، به رێككه‌وتننامه‌كه‌ی هه‌ولێریشه‌وه كه حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراقی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، جێبه‌جێ بكه‌ن و عێراق له‌و ته‌نگژه سیاسییه‌ی تێیكه‌وتووه رزگاربكه‌ن و بیهێننه‌وه سه‌ر باری دروستی خۆی...
له‌كۆتاییدا به‌م بۆنه‌یه‌وه جارێكی تر ئه‌و بڕیاره دووربین و چاره‌نووسسازه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین و سڵاویش بۆ په‌رله‌مه‌نتارانی خولی یه‌كه‌م ده‌نێرین كه ئه‌و بڕیاره مێژووییه‌یان په‌سندكرد به‌پشته‌وانیی حزب و هێزه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان.
د. كه‌مال كه‌ركووكی
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
4/10/2011
"