خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێم نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ره‌وشی ناله‌باری ئاواره‌كانی سه‌رسنوور نیشاندا
له دیداره‌كه‌دا كه د. دیندار زێباری به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یوئێن و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه ئاماده‌بوو، باس له پڕۆگرامه‌كانی رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێم و چۆنیه‌تی یارمه‌تیدانی ئه‌و هاوڵاتیانه كرا كه به هۆی تۆپبارانكردنی ناوچه سنووریه‌كان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران و فڕۆكه‌كانی توركیا جێگه‌و رێگه‌ی خۆیان جێهێشتووه‌و ئاواره بوونه.
خاتوو بیاتریس ئۆیچسلی به‌رپرسی رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌وان توانیویانه چه‌ندین خێزانی ئاواره له سنووری هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌و تۆمار بكه‌ن و یارمه‌تی هه‌ندێكیشیان بده‌ن. هه‌روا گووتی ئه‌مڕۆ به نیازین 98 خێزانی دیكه له ناوچه‌ی سیده‌كان به خۆراك و پێداویستی سه‌ره‌تایی كۆمه‌ك بكه‌ن.
به‌رپرسی رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێم نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ره‌وشی ناله‌باری ئاواره‌كان نیشاندا گووتی به‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستان گوزه‌رانی ئاواره‌كان به‌ره‌و بارێكی خراپتر ده‌روات، به‌ڕێزیان هیوای خواست بارودۆخی ناوچه سنووریه‌كان هێور بێته‌وه تاكو به‌زووترین كات ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
فه‌لاح مسته‌فا ده‌ستخۆشی له كاره‌كانی رێكخراوی ناوبراو كرد و ستایشی به‌هانا چوونی لێقه‌وماوانی سه‌رسنووری كرد، به‌ڕێزیان گووتی ICRC رۆلی به‌رچاوی هه‌بووه بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم له پێناو زیاتر چه‌سپاندنی یاسا مرۆییه‌كان و باشكردنی ژیانی به‌ندیه‌كان و به‌دواداچوون بۆ لێقه‌وماوان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕوو كه ناخوازین هه‌رێمی كوردستانی عیراق ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕو پێكدادانی هیچ هێز و لایه‌نێك و ده‌خوازین كێشه‌و گرفته‌كانیان له ڕێگای دیالۆگ و ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بنه قوربانی ململانێ ناوخۆكانی خۆیان.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا فه‌لاح مسته‌فا جه‌ختی له‌سه‌ر گرینگی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه و ئاماده‌یی ته‌واوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی خسته‌ڕوو بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌كانیان له هه‌رێم.