به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى زه‌وى بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان ، ئه‌مرۆ ئه‌ندازیار سه‌میر عه‌بدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار له‌گه‌ڵ وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كۆبۆوه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له ئاماده‌كردنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئاماده‌كردنى زه‌وى بۆ كه‌س و كارى شه‌هیدان كراوه‌یه، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه فه‌رمانى ته‌رخانكردنى زه‌ویان بۆ دراوه، سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار باسى ئه‌وه‌ى كرد، له دواى ده‌رچوونى فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆ ته‌رخانكردنى زه‌وى بۆ كه‌س وكارى شه‌هیدانى سه‌نگه‌ر ، لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار و وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ به‌دواچوونى ئه‌م كێشه‌یه دامه‌زراوه و له‌ماوه‌ى رابردوو توانراوه له‌هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك زه‌وى پێویست بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه دابین بكرێت كه فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیان هه‌یه، سه‌باره‌ت به‌شارى سلێمانیش ئاماژه به‌وه‌كرا له‌وىَ هه‌ندێك كێشه و گرفت هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زه‌وى نه‌بووه بۆته‌واوى كه‌س و كارى شه‌هیدان ته‌رخانبكرێت به‌لاَم ئه‌وانیش نزیكه‌ى 600-700 پارچه زه‌وییان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى دابه‌شى بكه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه‌ش له كۆبوونه‌وه‌كه برِیاردرا لیژنه‌یه‌ك دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نه‌بوونى زه‌وى له‌سلێمانیش چاره‌سه‌ر بكات، شایه‌نى باسه كۆى ئه‌و زه‌وییانه‌ى بۆ شه‌هیدانى سه‌نگه‌ر ته‌رخانكراوه نزیكه‌ى 11 هه‌زار پارچه زه‌وییه.