فڕۆكه‌كانی توركیا ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لای دانیشتووانی دۆڵی سه‌ركه‌پكان دروستده‌كه‌ن
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست PUKmedia كه‌وتوون، ڕۆژانه له‌گه‌لڕ بیستنی ده‌نگی فڕۆكه‌كانی توركیا، دانیشتووانی گونده‌كانی (مه‌حباب، دۆڵه‌ڕه‌قه، چۆما، زێبه‌لاس) خۆیان له په‌ناگه‌كان حه‌شارده‌ده‌ن، شه‌وانه‌ش په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كانیان واڵاده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی دروستبوونی هه‌ر مه‌ترسییه‌كدا زوو به ئاگابێن.
جێی به‌بیرهێنانه‌وه‌یه 12 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی توركیا به‌بیانووی بوونی بنكه‌و باره‌گای په‌كه‌كه، له‌جیاتی گوندی (بۆتێ) گوندی دۆڵه‌ڕه‌قه‌یان بۆردومان كرد، به‌وهۆیه‌وه جگه‌له زیانی ماددی زیاتر له 10 هاووڵاتی ناوچه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.