توركیا.. پێكدادانی په‌كه‌كه‌و سوپا كوژران و برینداربوونی 5 سه‌ربازی لێده‌كه‌وێته‌وه
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند: له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانێكی سه‌ربازی سوپای توركیا به‌ناوچه‌كه‌دا، بۆمبێكی ته‌وقیتكراو كه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه‌وه دانرابوو به كاروانه‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه، دواتر چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه به چه‌كی سوك و نارنجۆك هێرشیان كردووته‌سه‌ر كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای توركیا‌و شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان هه‌ردوولادا دروستبووه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی پێكرد له‌و شه‌ڕه‌دا 5 سه‌رباز برینداربوون، دووانیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه..
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه دوای ئه‌و هێرشه ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له ناوچه‌كه بۆ گه‌ڕان به‌شوێن چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه‌دا ده‌ستیپێكردووه.