به بیانوى جۆراوجۆر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاوى ئه‌ڵوه‌ن گیرایه‌وه
![به بیانوى جۆراوجۆر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاوى ئه‌ڵوه‌ن گیرایه‌وه](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/xanaqenalwanii.jpg )
له‌مباره‌یه‌وه \""سه‌لام عه‌بدوڵڵا\"" سه‌رپه‌رشتیارى که‌مپینى \""له پێناو ئه‌ڵوه‌ن\"" به ئاژانسى هه‌واڵى په‌یامنێرى راگه‌یاند: ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه کاتێک ئێران ئاوى ئه‌ڵوه‌نى به‌ردایه‌وه ناڕه‌زاییمان له‌سه‌ر رێژه‌ى که‌میى ئاوه‌که ده‌ربڕى به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌رله‌نوێ ئێران ئاوه‌که‌ى له ناوچه‌ى خانه‌قین گرته‌وه و وشکى کرد.
سه‌لام عه‌بدوڵلا گوتی: به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له قه‌سرى شرینه‌وه به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتووه، ئێران به بیانووى چاککردن و کۆنکرێت کردنى که‌ناره‌کانى ئه‌ڵوه‌ن له‌ناو خاکى خۆیدا ئاوه‌که‌ى گرتۆته‌وه.
سه‌رپه‌رشتیارى که‌مپینى \""له پێناو ئه‌ڵوه‌ن\"" راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌م دوو رۆژه‌دا ئاوه‌که به‌رنه‌درێته‌وه ئه‌وا ناچارین وه‌ک فشارێک بۆ سه‌ر ئێران له‌پێناو به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى ئه‌ڵوه‌ن رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتوو(31/7/2011) دووباره خۆپیشاندان له مه‌رزى مونزریه ده‌ست پێبکه‌ینه‌وه‌و رێگه له سه‌دان تانکه‌ر و بارهه‌ڵگر و گه‌شتیارى ئێران ده‌گرین و مه‌رزه‌که‌ش داده‌خه‌ین هاوشێوه‌ى جارانى پێشوو.
له پێناو به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى ئه‌ڵوه‌ن تا ئێستا له ماوه‌ى مانگێکدا له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌کان و سه‌رجه‌م پێکهاته جیاوازه‌کانى شارۆچکه‌ى خانه‌قینه‌وه، سێ جار مه‌رزى مونزه‌ریه داخراوه."