سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ هه‌ر دوو باڵیۆز محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم و د.پیرۆت ئه‌حمه‌د كرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ هه‌ر دوو باڵیۆز محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم و د.پیرۆت ئه‌حمه‌د كرد
دوێنێ به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ باڵیۆز محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئیراق له‌ نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ جنێڤ و باڵیۆز د.پیرۆت ئه‌حمه‌د باڵیۆزی ئیراق له‌ وڵاتی سویسرا.

له‌ دانیشتنێكدا ، بیروڕا ئاڵۆگۆڕكرا سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی فراوانكردنی بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دپلۆماسییه‌كانی نێوان ئیراق و وڵاتانی جیهان و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ پێویستن بۆ پێشخستنی ئاسۆی هاریكاری هاوبه‌ش له‌ نێوانیاندا به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی و ویستی ئیراقییه‌كاندا بێت.
Top