سەرۆكی‮ ‬ هه‌رێمی كوردستان پێشوازی‮ ‬لە فتبۆڵ تێیبنی‮ ‬ناسراوی‮ ‬ئەورووپی‮ ‬بەیرەم تۆتوملۆ دەكات

سەرۆكی‮ ‬ هه‌رێمی كوردستان پێشوازی‮ ‬لە فتبۆڵ تێیبنی‮ ‬ناسراوی‮ ‬ئەورووپی‮ ‬بەیرەم تۆتوملۆ دەكات
ئه‌مڕۆ بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ هه‌رێمی كوردستان لە سەلاحەددین پێشوازیی‮ ‬لە فتبۆڵ ئێیجنی‮ ‬ناسراوی‮ ‬ئەورووپا بەیرەم تۆتوملو كرد‮.

‬لە دیدارەكەدا،‮ ‬نامەیەكی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشەلۆنەی‮ ‬گەیاندە دەست سەرۆك بارزانی،‮ ‬كە تێیدا بە‮ ‬ڕەسمی‮ ‬داوەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬كردووە بۆ سەردانی‮ ‬یانەكە و بەشداریكردنی‮ ‬لە‮ ‬یەكێك لە‮ ‬یارییەكانی‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشەلۆنەدا‮. ‬

سەرۆك بارزانی‮ ‬داوەتەكەی‮ ‬قبوڵ كرد و دەستخۆشیشی‮ ‬لە بەیرەم كرد كە وەك كوردێك توانیویەتی‮ ‬بگاتە ئەو پایە جیهانییە‮. ‬لە تەوەرێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬دیدارەكەدا،‮ ‬باس لە گرنگی‮ ‬و بایەخی‮ ‬وەرزش كراو سەرۆك بارزانی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەدا،‮ ‬كە زۆرجار ئەوەی‮ ‬بە وەرزش دەكرێ بە سیاسەت ناكرێ هەر لە دیدارەكەدا،‮ ‬باس لە چۆنیەتی‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬بواری‮ ‬وەرزش لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كراو فتبۆڵ ئێیجنی‮ ‬ئەورووپی‮ ‬بەڵێنیدا كە بۆ ئەم مەبەستە هەندێ لە‮ ‬یاریزانە بەناوبانگەكانی‮ ‬ئەورووپا بهێنێتە كوردستان‮. ‬جێی‮ ‬باسە،‮ ‬بەیرەم تۆتۆملو لە بواری‮ ‬وەرزش لەسەر ئاستی‮ ‬ئەورووپا بەتایبەتی‮ ‬لە ئیسپانیا جێدەستی‮ ‬دیارە و ناسراوە‮.‬
Top