به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى ئاماده‌كارى و ده‌ستنیشانكردنى بنكه له‌سه‌ره‌جه‌م شار‌و شارۆچكه‌كان بۆ دابه‌شكردنى فۆرمى پێدانى قه‌رزى بچووك. ئه‌مرِۆ 8-6-2011 به‌سه‌رپه‌رشتى (ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدولاَ) وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى و ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م راوێژكاران و به‌رِێوه‌به‌رانى گشتى وه‌زاره‌ت. كۆبونه‌وه‌ى ئاماده‌كارى بۆ جێبه‌جێكردنى برِیارى پێدانى قه‌رزى بچوك به گه‌نجان و لاوانى بىَ كار له‌هه‌رێمى كوردستان به‌رِێوه‌چوو. له‌سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى ئاماژه‌ى به‌گرنگى برِیارى پێدانى قه‌رزى بچوك كرد بۆ گه‌نجان و لاوانى بىَ كار له‌هه‌رێمى كوردستان، كه‌له‌بودجه‌ى ئه‌مساڵدا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان برِى 25 ملیار دینارى بۆ ته‌رخانكردووه. (ئاسۆس نه‌جیب) دوپاتیشیكرده‌وه له‌داهاتوویه‌كى نزیكداو دواى ئه‌نجامدانى رێككاره یاساییه‌كان و برِیاردان له‌سه‌ر شێوازى كۆتایى فۆرمى پێدانى قه‌رزى بچوك، فۆرمه‌كه له‌و بنكانه‌ى ده‌ستنیشانكراوان دابه‌شده‌كرێت.
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌ستنیشانكردنى چوار بنكه‌ى سه‌ره‌كى له‌هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و كه‌لار و هه‌شت بنكه‌ى تر‌ى لاوه‌كى له‌قه‌زاو ناحیه‌كانى هه‌رسىَ پارێزگاكه برِیارى لێدرا. كه‌له‌هه‌ریه‌ك له‌م بنكانه‌دا فۆرمى پێدانى قه‌رزى بچوك بۆ گه‌نجان و لاوانى بىَ كار دابه‌شده‌كرێت.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌برِیارێك ستاف و فه‌رمانبه‌رى تایبه‌ت بۆ هه‌ریه‌ك له‌و بنكانه دابین كرا. واش برِیاردرا هه‌فته‌ى داهاتوو خول بۆ كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانى بنكه‌كان بكرێته‌وه به‌مه‌به‌ستى ئاشنا بوون به‌پرِكردنه‌وه‌ى فۆرمى پێدانى قه‌رزى بچووك.