له په‌رله‌مانی عێراق بیره‌وه‌ریی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان به‌رز راگیرا
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌مرِۆ سێشه‌مم له بیره‌وه‌ریی 23ساڵه‌ی كیمیاباران كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان له لایه‌ن رژێمی پێشووی به‌عسه‌وه، له په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌یه‌ك چالاكی به‌رِێوه‌چوو.
لانه محه‌مه‌د سه‌ید عه‌لى حافز ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی(گوڵان میدیا)ی رایگه‌یاند:\" له رۆژی16ی ئاداری ساڵی1988دا له لایه‌ن رژێمی پێشووی به‌عسه‌وه به چه‌كی كیمیایه‌وه شاری هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید كیمیاباران كرا كه 5هه‌زار هاولاَتى كوردى سیڤیلى ئه‌و شاره بوونه قوربانى و شه‌هیدبوون\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانتارانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق بریارمان دا به به‌رزراگرتنی ئه‌و رۆژه له نێو په‌رله‌مانى عێراق دا ئه‌و یاده به‌رز بنرخێنین و به‌بیر هه‌موو لایه‌ك بێنینه‌وه كه 23ساڵ له‌مه‌و به‌ر چ كۆمه‌ڵ كوژیه‌ك به‌رامبه‌ر به گه‌لى كورد كراوه ومافى مرۆڤ بوونى لێسه‌نراوه‌ته‌وه \"":
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" یه‌كێك له چالاكیه كانى ئه‌مرۆ مان بریتبوو له پۆشینى پۆشاكى رِه‌ش ،هاوكات به‌ستنى مه‌دالیاى مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید به سه‌ر یه‌خه‌ى ئه‌ندام په‌رله‌مانه كورده‌كان\"".
وتیشی\"" ژماره‌یه لافیته‌مان له نێو هۆڵی په‌رله‌مان هه‌لواسیوه‌و پێشانگایه‌كى فۆتۆ گرافى كه وێنه‌كان بریتین له‌هاولاَتیانى هه‌ڵه‌بجه له ساڵى 1988دا‌و له‌كاتى كیمیاباران و دوواى كیمیاباران كردن گیراون كرایه‌وه، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه وتارێك له سه‌ر ئه‌م رووداوه پێشكه‌ش كرا\""."