سبه‌ی له‌ شاری ئاماد كۆنفرانسێك تایبه‌ت به‌ رێكخراوه‌كانی لاوان له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌رِێوه‌ده‌چێت

سبه‌ی له‌ شاری ئاماد كۆنفرانسێك تایبه‌ت به‌ رێكخراوه‌كانی لاوان له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌رِێوه‌ده‌چێت

هه‌ولێر _ سامان
سبه‌ی چوارشه‌مم به‌ به‌شداریی سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی لاوان و گه‌نجانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌ شاری ئاماد كۆنفرانسێك به‌رِێوه‌ده‌چێت.

ئومێد خۆشناو سكرتێری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان به‌ سایتی(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" رێكخراوی لاوانی پارتی ئاشتیء دیموكراسی(به‌ده‌په‌)له‌ باكووری كوردستان، به‌ بۆنه‌ی 23ساڵه‌ی بیره‌وه‌ریی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان به‌ به‌شداریی سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ لاوان و گه‌نجانی كورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بۆ ماوه‌ی 3رۆژ به‌رِێوه‌ده‌چێت كۆنفرانسه‌كه‌ به‌رِێوه‌ده‌بات\"".

ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" به‌شداربووان ژماره‌یه‌ك له‌ بابه‌تء توێژینه‌وه‌ له‌ سه‌ردۆخی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گه‌نج و لاوانی كورد له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان پێشكش ده‌كرێتء شرۆڤه‌ء هه‌لسه‌نگاندنی بیرء هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لاوانء گه‌نجانی كورد ده‌كرێت\"".

وتیشی\"" ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه‌ گفتوگۆ و بیرورِا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی فیدراسۆنێكی سه‌رتاسه‌ریی تایبه‌ت به‌ رێكخراوه‌كانی لاوان و گه‌نجانی كورد ده‌كرێت\""."
Top