به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاوسۆزی و هاوخه‌می حكومه‌ت و گه‌لی كوردستانی ده‌ربری بۆ حكومه‌ت و گه‌لی ژاپۆن
باڵوێزی ژاپۆن له لای خۆیه‌وه سوپاسی ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه و ئه‌و هاوخه‌میه‌ی كرد بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ی دووجاری ولاَتهكهی هاتووه له چه‌ند رۆژی رابردوو، هاوكات خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه ده‌ربری و گوتی ئه‌مه یه‌كه‌م گه‌شتمه بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا له دوای ده‌ست به‌كاربوونم، خۆشحاڵی خۆی نیشان دا بۆ سه‌قامگیری و ئارامی بارودۆخ و ئاوه‌دانی و كاره خزمه‌تگوزاریه‌كان له هه‌ولێر، هه‌ر له دریًژهی ئاخاوتنه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به هاوكاری و پشتگیری حكومه‌ته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌وه‌شی خسته روو كه به‌نیازن چه‌ند پرۆژیه‌كی گرنگی درێژ خایه‌ن له بواری كشتوكالی له چوارچیوه‌ی به‌رنامه‌ی هاوكاری ته‌كنیكی خزمه‌ت گوزاری و راوێژكاری له هه‌رێم ئه‌نجام وه‌ك سازدانی خولی پیشه‌ی و راهێنانی كارمه‌ندانی حكومه‌ت له هه‌رێمدا.
له لای خۆیه‌وه فه‌لاح مسته‌فا سوپاسی باڵوێزی ژاپۆنی كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵ و چالاكیانه‌ی ژاپۆن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، و هیوای خواست له‌سه‌ر جه‌م بواره‌كان ژاپۆن بتوانن هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات به تایبه‌تی له بواری په‌ره‌پێدانی تواناكان ته‌كنۆلوجیا ، هه‌روه‌ها هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه ژاپۆن ئاستی نوێنه‌رایه‌تی خۆی له هه‌رێم به‌رز بكاته‌وه.
شایانی باسه بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی هه‌نووكه‌ی هه‌رێم ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه بوو.
ئه‌مه‌و هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان كردوه له ئاینده‌دا كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌دوو لا دا بێت.