سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی كرد له‌باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌عیراق كرد
له‌و دیداره‌دا هه‌ردولا ته‌ئكیدیان كردوه كه‌په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری نێوان هه‌رێم و ئێران له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردو گه‌لی دۆست و دراوسێ په‌ره‌پێبده‌ن، له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌گرنگی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردولا كرد كه‌بنه‌مایه‌كی مێژوویی هه‌یه‌و له‌ساته‌وه‌ختی خه‌باتی سه‌ختی خه‌ڵكی عیراق دژی رژێمی دیكتاتۆری ده‌ستی پێكردوه، كه‌ئه‌و وڵاته داڵده‌ی خه‌ڵكی ئاواره‌و خه‌باتگێرانی داوه، ئه‌مرِۆش دوای رزگار بوونی عیراق ده‌كرێ په‌یوه‌ندیه‌كان له‌هه‌موو بواره‌كاندا له‌ئاستێكی باش و شیاودابن.
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و دیداره‌دا سه‌باره‌ت به‌گه‌شه‌پێدانی چالاكی ئابووری و بازرگانی هاوبه‌ش بیرورِا ئاڵوگۆرِ كرا، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ته‌ئكید له‌دروستكردنی ناوچه‌ی بازرگانی ئازاد و په‌ره‌پێدانی خاڵه سنوریه‌كان كرایه‌وه به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی ئاستی ئاڵوگۆرِی بازرگانی كه‌له‌به‌ژوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ر گه‌لی ئێران و عیراقه به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا باس له‌هه‌لومه‌رجی سیاسی عیراق به‌گشتی كرا به‌ئاراسته‌ی یه‌كخستنی هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵك و داوا رِه‌واكانیان.