ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كه‌ركوك زیاتر له 15 برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه
شه‌وی رابردوو به مه‌به‌ستی تێكدانی ره‌وشی ئاسایشی شاره‌كه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری كه‌ركوك روویداو به هۆیه‌وه لانیكه‌م 15 برینداری لێكه‌وته‌وه‌و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی شاره‌كه‌ش ده‌ست به‌جێ له‌گه‌ڵ روودانی ته‌قینه‌وه‌كه گه‌یشتنه شوێنه‌كه‌و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كران.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه له كاتژمێر 45, 8 ی شه‌وی رابردوو نزیك چێشتخانه‌یه‌ك له بازاری ره‌حیماوه كه دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن روویداو به پێی دوا ئاماری قوربانییه‌كانیش 21 بریندار ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر به‌ر باره‌گای لقی كه‌ركوكی پارتی دیموكراتی كوردستان و چه‌ند دوكانێكی دیكه‌ی نزیك له ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وتووه بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی تۆمار كرابێت.
سه‌رچاوه‌كان روونیان كرده‌وه له‌گه‌ڵ روودانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش پیاوانی پۆلیس و ئاسایش گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه‌و ده‌وری شوێنه‌كه‌یاندا، له‌لای خۆشییه‌وه نه‌جه‌مدین كه‌ریم په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له شاری كه‌ركوك دووپاتی كرده‌وه ئامانجی ته‌قینه‌وه‌كه تێكدانی ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه بوو كه تیرۆریستان و شۆڤێنییه‌كان به‌رده‌وام له هه‌وڵی ره‌وشی ئارامی كه‌ركوكن و ئه‌وه‌ی ده‌یانویست وه‌كو حه‌ویجه ده‌ست به سه‌ر كه‌ركوك دابگرن بۆیان نه‌چوویه سه‌ر بۆیه وه‌كو ره‌تدانه‌وه‌و كاردانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كان.