ئه‌مساڵ له حه‌وت وڵاتى ئه‌وروپى یادى بیره‌وه‌ریه تاڵه‌کانى کورد ده‌کرێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى هه‌رێم \"فوئاد عوسمان\"" له لێدوانێکدا به ئاژانسى په‌یامنێرى راگه‌یاند: له درێژه‌ى هه‌وڵه‌کانى وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى هه‌رێم بۆ به جینۆساید ناساندنى که‌یسه‌کانى ئه‌نفال و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵکراوه‌کان و کیماباران‌کراوان، کۆمه‌ڵێک چالاکیمان له‌به‌ر ده‌سته که ئه‌مساڵ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات جێبه‌جێیان بکه‌ین.
فوئاد عوسمان گوتی: یه‌کێ له‌و چالاکیه‌کانه ئه‌نجامدانى چالاکیى تاییبه‌ت به‌و بۆنانه‌یه له 7وڵاتى ئه‌وروپى که بڕیاره له رۆژى 12/3وه لیژنه‌ى ئاماده‌کارى ئه‌و چالاکیانه به‌ره‌و ئه‌و وڵاتانه به‌ڕێ بکه‌وێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: \""ئه‌و چالاکیانه له ناوه‌ڕاستى ئه‌و مانگه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن و ماوه‌ى 45رۆژ ده‌خایه‌نن.\""
فوئاد عوسمان زیاتر روونی کرده‌وه: چالاکیه‌کان بریتین له کردنه‌وه‌ى پێشانگه‌ى وێنه‌یى و نیشاندانى 5کورته فیلم له‌سه‌ر گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان و کیمیاباران کردنى هه‌ڵبجه و پێشاندانى که‌ره‌سته و که‌لوپه‌ل و پاشماوه‌ى گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: ئه‌و چالاکییانه به هاوکارى لیژنه‌یه‌کى دادگاى باڵاى تاوانه‌کانى عێراق به‌ڕێوه ده‌چن که ئه‌وانیش لاى خۆیانه‌وه به چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کى دۆکیۆمێنتارى له‌سه‌ر تاوانه‌کانى رژێمى به‌عس که به‌رانبه‌ر کورد ئه‌نجامى دان، به‌شدارى ده‌که‌ن."