گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی چه‌ندین هه‌زار که‌سی له که‌رکوک دۆزرایه‌وه و پێده‌چێت هه‌موویان کورد بن
له‌مباره‌یه‌وه \"ئه‌نور حاجی عوسمان\"" بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: له کاتی جێگیر بوونی هێزێکی پێشمه‌رگه، ئه‌فسه‌رێکی لیوای یه‌کی هێزی پێشمه‌رگه له پشت کارگه‌ی بیپسی، به‌رانبه‌ر ناوچه‌ی پیشه‌سازیی که‌رکوک، گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ دۆزییه‌وه.
ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان گوتی: ئه‌م گۆڕانه کاتی خۆی به حه‌فاره و به شێوه‌ی خه‌نده‌کی هه‌ڵکه‌ندراون و هه‌ر خه‌نده‌که‌و دوو یان سێ ته‌رم و هه‌ندێکیان زیاتریان تێیدایه و ئاسه‌واری گوللـه به جه‌سته‌ی قوربانییه‌کانه‌وه دیاره و پێده‌چێت هه‌موو کورد بن و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی1988، واته سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌کان.
بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشکراشی کرد: ئه‌م گۆڕه زۆر گه‌وره‌یه و له‌وانه‌یه زیاتر له سێ هه‌زار قوربانیی تێدابێت، بۆیه داوامان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووه لێژنه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێک بێنێت و ئه‌م گۆڕانه به شێوه‌یه‌کی زانستیانه هه‌ڵبداته‌وه.
ئه‌نوه‌ر عوسمان راشیگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی که‌س به‌م شوێنه نه‌زانێت رژێمی پێشووی عێراق ئه‌م شوێنه‌یان کردۆته ناوچه‌ی سه‌ربازی و هێزێکی له‌وێ نیشته‌جێ کردبوو و ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه ئێستا له که‌رکوک نه‌بوایه ئه‌م گۆڕانه نه‌ده‌دۆزرانه‌وه و به ده‌یان گۆڕی له‌م جۆره ئاشکرا نه‌ده‌بوون.
-PNA"