روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه بۆ راى گشتى
پاشان بڕیار درا داخوازى خۆپیشانده‌ران و راپۆرتى لیژنه‌كه بخرێته به‌ر ده‌ستى هه‌ردوو لیژنه‌ى یاسایی و لیژنه تایبه‌تیه‌كه بۆ پۆلینكردنى داخوازیه‌كان و رێكخستنیان به‌پێى بنه‌ماى یاسایی كه‌وا له‌گه‌ڵ 17 خاڵیه‌كه‌ى په‌رله‌مان بگونجێ، پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان دابنیشن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر سێ لایه‌ن راى خۆیان یه‌كبخه‌ن و هه‌موویان موته‌فیق بن، ئینجا به‌راپۆرتێكى هاوبه‌ش بێته ناو په‌رله‌مان، به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌مرۆش لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر راپۆرتێكى هاوبه‌ش رێك نه‌كه‌وتوون، هه‌ر بۆیه دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مرۆش دواخرا تا زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌ك گفتوگۆ بكه‌ن، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانیش هیچ گۆڕانی به‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌دا نه‌كردووه به‌ڵكو چه‌ند پێشنیازێكى بۆ لیژنه و فراكسیۆنه‌كان پێشكه‌ش كرد بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه رێكه‌وتنێك.
هه‌روه‌ها تا ئێستا هیچ لایه‌نێك ئیمزای له‌سه‌ر راپۆرتى هاوبه‌ش نه‌كردووه‌و ئه‌و لیژنه تایبه‌تیه‌ى به‌بریارى ژماره یه‌كى په‌رله‌مان دروست بووه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یشیی هه‌ر به بریارى په‌رله‌مان ده‌بێت، نه‌وه‌ك به بریارى لیژنه‌كه یا سه‌رۆكى لیژنه‌كه.
• پاش كۆتایى هاتنى دانیشتنى په‌رله‌مان هه‌ندێك په‌رله‌مانتار هه‌وڵیان دا كه‌شێكى نا ئارام و نا ئاسایی له ناو هۆڵى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان دروست بكه‌ن، بۆیه وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ رێگرتن له هه‌ر كارێكى نا یاسایی نه‌خوازراو بۆ هێوركردنه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه فه‌رمان درا ده‌رگاكان دابخرێن و دواى ماوه‌یه‌كى كورت ده‌رگاكان كرانه‌وه.
• ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ هێزێك له‌ده‌ره‌وه نه‌هاتۆته حه‌وشیی په‌رله‌مان و ئه‌م هه‌واڵه‌ش دووره له‌راستى، جگه له‌هێزى پاراستنى په‌رله‌مان نه‌بێت كه ئه‌ویش به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆ و به ئه‌مرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌ركیان پێ سپێردراوه‌و هیچ هێزێكى تر نه‌هاتۆته حه‌وشه‌ى په‌رله‌مان.
ئێمه له‌په‌رله‌مانى كوردستان خه‌ڵكى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه‌وا په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر كارى ئاسایی خۆى به‌رده‌وامه و به‌دواداچوونى ته‌واویش ده‌كه‌ین بۆ خواست و داخوازى ته‌واوى هاووڵاتیانى كوردستان و داخوازییه‌كانى خۆپیشانده‌رانیش به هه‌ند وه‌رگیراوه‌و كارى ته‌واوى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان
8/3/2011