دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ سبەی دوا خرا و سەرۆكی حكوومەتیش ئامادەی دەبێت

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ سبەی دوا خرا و سەرۆكی حكوومەتیش ئامادەی دەبێت
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بەهۆی كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكان و تەواونەبوونی گفتوگۆكان، بۆ سبەی چوارشەم دوا خرا و بڕیارە سەرۆكی حكوومەتیش ئامادەی دانیشتنەكە بێت.

بڕیار بوو لە سات 17:00 بەكاتی كوردستان (14:00 گرینیچ)ی ئەمڕۆ سێشەم پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی لەبارەی دۆخی خۆپێشاندانەكەی سلێمانی ساز بكات، بەڵام بەهۆی كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكان و تەواونەبوونی گفتوگۆكان، دوا خرا بۆ سات 14:00 بەكاتی كوردستان (11:00 گرینیچ)ی سبەی چوارشەم.

بڕیار بوو لە دانیشتنی ئاساییی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا لەبارەی داواكاریی خۆپێشاندەران و دۆخی ئێستەی شاری كەركووك گفتوگۆ بكرێ. هەروەها پێشنیازی لێژنەی دانوستاندن لەگەڵ خۆپێشاندەران و گوێگرتن لە داواكارییەكانیان، ڕاپۆڕت و پێشنیازەكانی خۆیان پێشكێش بەسەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بكەن و پەرلەمانیش چەند بڕیارێكی لەبارەوە بدات.

كەمال كەركووكی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕای گەیاند بەهۆی تەواونەبوونی ڕاپۆڕتی لێژنەكانی پەرلەمان، كۆبوونەوەكە بۆ سبەی چوارشەم دوا دەخرێت.

زیاتر گوتی سبەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان ئامادە دەبێت.


-ئاكانیوز
Top