سەرۆكی هەرێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پێگه‌یشت
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی دواهه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و واده‌ی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراقی فیدراڵ كرد.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی كوردستانی به هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سف كرد به ئاڕاسته‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت له لایه‌ن لیسته براوه‌كان له ناوه‌وه‌ی ئێراقدا.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تێكی شه‌راكه‌ی نیشتمانی كه ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئێراق له خۆی بگرێ بێ په‌راوێزخستنی هیچ پێكهاته‌یه‌ك تا له ئاست خواست و پێداویستیه‌كانی گه‌لانی ئێراق دابێت. هاوكات هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه كه هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنیان به‌رده‌وام ده‌بێت.