نه‌وزاد هادى له‌گه‌ل به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه‌

نه‌وزاد هادى له‌گه‌ل به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه‌

له‌ درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكا نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر به‌یاوه‌رى قوباد تاله‌بانى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ واشنتۆن له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له‌ {جۆن دێس رۆجه‌ر} به‌رێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى كاروبارى ئێراق له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاو خاتوو {مۆلی فی }به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له‌ كۆشكى سپى كۆبوونه‌وه‌ .
له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌ ره‌وشى سیاسى ئێراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌رنامه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ولێرى پایته‌خت به‌تایبه‌تى كرا ، وه‌ك نموونه‌یه‌كى گه‌ش و مۆدێلێك بۆ پارێزگاكانى ئێراق دواى پرۆسه‌ى ئازادى ئێراق و سه‌رله‌نوىَ بونیادنانه‌وه‌ى ئێراق .
به‌رپرسانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كاراكته‌رو فاكته‌ره‌كانى سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستانیان به‌ ره‌هه‌ندێكى ئیجابى دانا بۆ په‌یره‌وكردنى هه‌مان ستایل بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى پارێزگاكانى ترى ئێراق .
Top