قه‌ره‌یلان: له‌جه‌نگى په‌كه‌كه‌ و توركیا هیچ لایه‌ك سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌

قه‌ره‌یلان: له‌جه‌نگى په‌كه‌كه‌ و توركیا هیچ لایه‌ك سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌

گولاَن/ساڵح محمد
ته‌نها چه‌ند رِۆژێك ماوه‌ ماوه‌ى ئاگربه‌سته‌كه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان كۆتایی بێت و به‌رپرسی په‌كه‌كه‌ چه‌ند مه‌رجێك له‌به‌رده‌م حكومه‌تى توركیا داده‌نێت به‌مه‌به‌ستى درێژكردنه‌وه‌ى ئاگبه‌سته‌ تاك لایه‌نه‌كه‌ى په‌كه‌كه‌.

(موراد قه‌ره‌یلان) سه‌رۆكى كۆما جڤاكینى كوردستان رِایگه‌یاند:
چه‌ند مه‌رجێكمان له‌به‌رده‌م حكومه‌تى توركیا داناوه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ئاگربه‌سته‌ تاك لایه‌نه‌كه‌ى كه‌ رِامانگه‌یاندبو ئه‌گه‌ر حكومه‌تى توركیا ئه‌و مه‌رجانه‌ جێبه‌جێ بكات ئاماده‌ین درێژه‌ به‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ بده‌ین.

قه‌ره‌یلان دانى به‌وه‌دا نا كه‌له‌ماوه‌ى شه‌رِى چه‌ند ساڵه‌ى نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و حكومه‌تى توركیا هیچ لایه‌ك سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ و سودمه‌ند نه‌بوه‌ له‌و شه‌رِه‌.

گوتیشى: مه‌رجه‌كانمان بۆ درێژدان به‌ ئاگربه‌ست بریتیه‌ له‌ رِاگرتنى ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانى توركیا، و درێژه‌دان به‌ گفتوگۆى نێوان حكومه‌تى توركیا و عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان، و هه‌روه‌ها حكومه‌تى توركیا چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد بكات.

شایانى باسه‌ پارتى كرێكاكرانى كوردستان له‌مانگى رِه‌مه‌زانه‌وه‌ ئاگربه‌ستى تاك لایه‌نه‌ى رِاگه‌یاندوه‌ و ته‌نها چه‌ند رِۆژێكى ماوه‌ بۆ كۆتایی هاتنى ئه‌و ئاگربه‌سته‌ و كۆتایی ئه‌م مانگه‌ كۆتایی به‌ ئاگربه‌ستى پارتى كرێكارانى كوردستان دێت.
Top